سەرۆك وەزیران جەخت لەسەر گرنگی پابەندبوونی كۆمپانیای لۆكهید مارتن دەكاتەوە بە كردنەوەی بنكەی چاككردنەوەی فڕۆكە سەربازییەكان

سیاسی
  • 18-04-2024, 13:05
  • +A -A

    بەغدا –INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختی لەسەر گرنگی كۆمپانیای پابەندبوونی لۆكهید مارتن كردەوە بە كردنەوەی بنكەی چاككردنەوەی فڕۆكە سەربازییەكان.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA)  تێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە واشنتۆن لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای لۆكهید مارتن، كە بەرپرسیارە لە دروستكردنی فڕۆكەی (F16)، جەیمس تایكلێت و شاندی یاوەری كۆبووە".
    جەختیشی كردەوە، "گرنگی پابەندبوونی كۆمپانیاكە بە كردنەوەی بنكەی بۆ پاراستنی و چاككردنەوەی فڕۆكە سەربازییەكان و دابینكردنی كەرەستەی یەدەگ بۆیان لە ناوخۆی عێراق، بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی ئەم بابەتە سەبارەت بە نۆژەنكردنەوەی فڕۆكە عێراقییەكان بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات".
    لای خۆیەوە تایكلێت "تێگەیشتن و ئامادەیی خۆی بۆ وەڵامدانەوەی داواكارییەكانی حكومەتی عێراق سەبارەت بە جێبەجێكردنی مەرجەكانی گرێبەستەكانی دابینكردنی فڕۆكە بۆ عێراق، و دابینكردنی سەرجەم پێداویستییە پەیوەندیدارەكانی دەربڕی".