بەغدا -INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ناساندنی یاسایەكی بۆ چارەسەركردنی ئاستەنگەكانی كەرتی تایبەت ڕاگەیاند و لە كاتێكدا ئاماژەی بەوەدا كە 80%ی گواستنەوەكان بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان بەڕێوەدەچن، بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، دووپاتی كردەوە كە عێراق بۆ یەكەمجار هەنگاو دەنێت بەرەو دامەزراندنی سەكۆیەكی جێگیر بۆ وەرگرتنی غازی شل.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA) تێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە (بەكاتی بەغدا) لە واشنتۆن لەگەڵ ژمارەیەك لە سەرۆك و نوێنەرانی كۆمپانیا گەورەكانی ئەمەریكا دیدارێكی ئەنجامدا و لە دانیشتنێكدا كە لەلایەن ژووری بازرگانی ئەمەریكاوە بەڕێوەچوو، دیدارەكە دانیشتنێكی وتوێژی لەگەڵ ئامادەبووان لەخۆگرتبوو، سەرۆك وەزیران چەند پرسیارێكی ڕوونكردەوە كە لە میانەی دیدارەكەدا وروژێنران و پەیوەندییان بوو بە ژینگەی وەبەرهێنانەوە لە عێراق و ئەو ئاسانكاریانەی كە حكومەت بۆ كەرتی تایبەت دابینی كردووە"
لە راگەیندراوەكە ئەوە هاتووە كە "سودانی سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆكردنی ژمارەیەك یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی كرد لە نێوان وەزارەتەكانی كارەبا و نەوت و سندوقی عێراق بۆ پەرەپێدان لەگەڵ دامەزراوە و كۆمپانیا ئەمەریكیەكان، هەروەها یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی هاوشێوە لە نێوان كەرتی تایبەتی عێراق و كۆمپانیاكانی ئەمەریكا لە بوارەكانی وزە و پیشەسازی دەرمان واژۆ كر"،هەوەرها سەرۆك وەزیران لە میانەی وتارەكەیدا، "ئاماژەی بە كراوەیی ژینگەی وەبەرهێنان كرد لە عێراق بۆ ڕاكێشانی كۆمپانیا جیهانییە بەناوبانگەكان و بەشداریكردنیان لە پڕۆژەكانی ڕێنیسانسی ئابووری و ژێرخان كە عێراق بەخۆیەوە دەیبینێت، جگە لەو پاكێجە چاكسازییە دارایی و بانكی و ئیدارییانەی كە حكومەت دەستی پێكردووە و ڕێژەیەكی زۆری لە ماوەی ساڵ و نیوێكی تەمەنیدا تەواو بووە".
بەگوێرەی راگەیندراوەكە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕوونیكردەوە كە" ئەنجامی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنەكان لەگەڵ لایەنی ئەمریكا پێویستی بەردەوامبوونی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان بوو لە كەرتە جیاجیاكانی ئابووری و كۆمەڵایەتی و ئاسایشدا،هەروەها وتیشی ڕێككەوتین لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندییەكان و چالاككردنەوەی كەرتی تایبەت و پشتیوانیكردنی كارەكانی كۆمپانیا ئەمریكییەكان لە عێراق".
لە راگەیندراوەكەدا ئەوەیش هاتووە كە سودانی ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردوە كە" وڵاتەكەمان سەرەڕای ئاستەنگەكانی ناوچەكە سەقامگیرییەكی بەرچاو بەخۆوە دەبینێت و ئێمە كاردەكەین بۆ ئەوەی لە ناوچە گەرمەكانی ململانێ و گرژییەكان دووری بكەوینەوە"، وتیشی "حكومەت هەنگاوی گرنگی لە چاكسازی ئابووری و جێبەجێكردنی پڕۆژە گەورەكاندا ناوە، كە یارمەتیدەرن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان".
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد" یاسایەكمان پێشكەش بە پەرلەمان كردووە، چارەسەری ئەو ئاستەنگانە دەكات كە ڕووبەڕووی كەرتی تایبەت دەبنەوە"، وهەروەها وتیشی "بەگوێرەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا 80% گواستنەوەكان بەگوێرەی ستانداردە نێودەوڵەتییەكانن بەڕێوەدەچن و ئێمە كاردەكەین بۆ تەواوكردنی ئەو ڕێژەیەی كە ماوە، هەژماری گەنجینەی یەكگرتوو و سیستەمی یەكخراوی بانكەكانمان تەواو كردووە و چاكسازییەكانی باج و گومرگمان نوێكردەوە و پاڵپشتیمان بە ئاراستەیەكی دروستدا ئاڕاستە كردووە".
بەگوێرەی راگەیندراوەكە سوردانی وتیشی پشتیوانی كردنمان بۆ كەرتی تایبەت ڕێگایەكە پەیڕەوی دەكەین، و بۆ یەكەم جار گەرەنتی سەروەریمان بەخشی بۆ پشتگیریكردنی پرۆژەكان"، ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە" سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان ئامانجی بەشداریكردنی كەرتی تایبەتە و بیرۆكراسی و ڕێكارەكان چوونەژوورەوەی كۆمپانییەكان چارەسەر دەكات ، چاكسازی باج و كارگێڕیمان ئەنجامدا كە پەیوەندی بە تۆماركردنی لقی كۆمپانیاكانەوە هەبوو، بۆ دابینكردنی ژینگەیەكی وەبەرهێنانی سەرنجڕاكێش".
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بۆئەوەیش كرد كە" قەبارەی ئاڵوگۆڕی نێوان عێراق و ئەمریكا 10 ملیار دۆلار تێناپەڕێنێت ، تێڕوانینێكی گشتگیرمان لە وەبەرهێنانی گونجاوی نەوت و گاز داڕشتووە و گەڕانی شەشەمی مۆڵەتی پەیوەندیدارە بە كێڵگەكانی گازی سروشتی و بۆ یەكەم جار دەخرێتەڕوو ، پلانمان هەیە بۆ گەیشتن بە خۆبژێوی غاز و ڕاگرتنی هاوردەكردن لە ماوەی 3-5 ساڵدا".
سەرۆك وەزیران رایگەیاند" پڕۆژەی یەكخراومان لە 6-8 كێڵگە لە سەرانسەری پارێزگاكان خستەڕوو، بەپێی نموونەیەك بۆ پەرەپێدانی نەوت و بەكارهێنانی غازی هاوەڵ و دامەزراندنی وێستگەیەكی كارەبا و پیشەسازی پێترۆكیمیایی لە هەمان شوێن،وتیشی بۆ یەكەم جارە عێراق هەنگاو دەنێت بەرەو دامەزراندنی پلاتفۆرمێكی جێگیر بۆ وەرگرتنی غازی شلكراو، ئەمەش دەرفەتێكە لەبەردەم كۆمپانیا ئەمریكییەكان و كۆمپانیاكانی تر.
لەكۆتایی وتەكەیدا سودانی وتی" گرێبەستێكمان لەگەڵ كۆمپانیای KBR واژۆ كرد بۆ ئامادەكردنی توێژینەوەیەكی سەرەتایی لەسەر پلاتفۆرمی جێگیر، بە مەبەستی وەرگرتن و هەناردەكردنی غاز لە داهاتوودا".