بەغدا - INA
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەو یاداشتە لێكتێگەیشتنانەی ڕاگەیاند كە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە بە كاتی بەغدا لە واشنتۆن لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكان واژۆ كران.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەم یاداشتانە لە چوارچێوەی مەراسیمێكدا ئەنجامدراون كە لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانەوە، سپۆنسەركرابوو".
یاداشتەكانی لێكتێگەیشتنی حكومەت:
1. یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی كارەبا و كۆمپانیای كارەبای گشتی (GE )لە بواری پەرەپێدانی كەرتی وزە.
2. یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی نەوت و كۆمپانیای هانوێڵ، بۆ ئەنجامدانی هاوبەشییەك لە بواری داڕشتنی پلانی ستراتیژی بۆ كێڵگە نەوتییەكان و غازی پەیوەندیدار.
3. یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی نەوت و كارەبای گشتی لە بواری پەرەپێدانی كێڵگە نەوتییەكان و غازی پەیوەندیدار.
4. یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لە نێوان سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان و كۆمپانیای MACKی ئەمریكی بۆ بزوێنەر و ئامێرەكان، لە بواری دروستكردنی ئۆتۆمبێلی تایبەتمەند.
دووەم: یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن كە كەرتی تایبەتی عێراق لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكان واژۆیان كردووە:
1. یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەگەڵ كۆمپانیای باكستەر ئینتەرناشناڵ بۆ هاوكاری لە بواری پێداویستیەكانی شۆردنی خوێن.
2. یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەگەڵ كۆمپانیای KBRی ئەمریكی بۆ پەرەپێدانی كێڵگە نەوتییەكان.
3. یاداشتی لێكتێگەیشتن لەگەڵ KBR لە بواری پرۆسێسكردنی غازی سەرەتایی و گۆڕینی بۆ شل و غازی پەیوەندیدار
4. یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لە نێوان بانكی نیشتمانی عێراق (NBI )و كۆمپانیای گەشەپێدانی دارایی نێودەوڵەتی ئەمریكی.
5. ڕێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیای ترانس ئەتڵەنتیك پترۆلیۆم لە بواری پەرەپێدان و بەڕێوەبردنی كێڵگە نەوتییەكان.
6. یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەگەڵ كۆمپانیای هانوێڵی ئەمریكی لە بواری پەرەپێدانی كێڵگە غازییە پەیوەندیدارەكان و وەستاندنی سووتانی.
7. یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەگەڵ كۆمپانیای ئەمریكی هانوێڵ بۆ پەرەپێدان و ئۆتۆماتیكیكردن و خزمەتگوزارییەكانی كۆنترۆڵی دوور و سەپاند.
8. یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەگەڵ كۆمپانیای بەیكەر هیوزی ئەمریكی لە بواری بەكارهێنانی چارەسەری زیرەك بۆ وەستاندنی سووتانی غاز و پەرەپێدان و پاراستنی كێڵگە نەوتییەكان.
9. یاداشتی لێكتێگەیشتن لەگەڵ كۆمپانیای ئیمێرسۆن لە بواری تەكنەلۆجیا و ئۆتۆماتیكیكردن لە كێڵگە نەوتییەكان.
10. یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەگەڵ كۆمپانیای جی ئێی لە بواری پاڵپشتیكردنی پیشەسازی نەوت.
11. یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەگەڵ كۆمپانیای ئارك ئینێرجی لە بواری بەرهەمهێنانی غازی پەیوەندیدار
12. یاداشتی لێكتێگەیشتن لەگەڵ كۆمپانیای ئیمێرسۆن لە بواری پەرەپێدانی وزە و دابینكردنی ئامێرەكان.
13. یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەگەڵ كۆمپانیای جی ئێی لە بواری دابینكردنی ئامێر بۆ چارەسەركردنی غازی پەیوەندیدار لە بەرهەمهێنانی وزەی كارەبادا.
14. ڕێككەوتنێك لەگەڵ كۆمپانیای هانوێڵ لە بواری پەرەپێدان و پاراستنی كێڵگە نەوتییەكان و ڕاگرتنی سووتانی غاز