بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا دووپاتی كردەوە كە ڕێنمایی هەیە بۆ گرنگیدان بە پێكهاتەی مەسیحی و ئێزیدی و ئاسانكاریی مامەڵەكانیان لە سەرجەم دادگاكانی نەینەوا.
لە ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، تێیدا هاتووە، “سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا، دادوەر ڕائید حەمید، پێشوازی لە بەرپرسی فەرمانگەی ئەوقاف بۆ مەسیحی و ئێزیدی و سابئیە مەندەییەكان، ڕامی جۆزێف ئاغاجان و شاندی یاوەری كرد.”
بەپێ راگەیندراوەكەئاماژە بەوەشكراوە "لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا باسیان لە گرنگی بەردەوامكردنی سەقامگیری ئەمنی لە پارێزگا و پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان هەموو پێكهاتەكاندا كرد".
دادوەر ڕائید حەمید جەختی لەوە كردەوە "پەیڕەوكردنی ڕێنماییەكانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بۆ گرنگیدان بە پێكهاتەكانی مەسیحی و ئێزیدی، ئاسانكاری مامەڵەكانیان لە سەرجەم دادگاكانی نەینەوا، و ئەولەویەتدانیان بەو پێیەی پێكهاتەی سەرەكی و گرنگن لە پارێزگاكەدا".