بەغداد - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، چاودێری مەراسیمی واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان وەزارەتەكانی نەوت و كارەبا و سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان و كۆمپانیا ئەمریكییەكانی كرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، چاودێری مەراسیمی واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان وەزارەتەكانی نەوت و كارەبا و سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان و كۆمپانیا ئەمریكییەكانی كرد، هەروەها كەرتی تایبەتی عێراق لەگەڵ ژمارەیەك كۆمپانیای ئەمریكی لە بواری وزە و پیشەسازی دەرمانسازی.