سەرۆك وەزیران: زانكۆكانی عێراق سەربەخۆن و نوێنەرایەتی بەرژەوەندی تایبەت ناكەن

سیاسی
  • 17-04-2024, 22:06
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران  محەمەد شیاع سودانی، رایگەیاند: عێراق 31 زانكۆی حكومی هەیە و 541 هەزار خوێندكار تێیدا دەخوێنن، بە بەراورد بە 165 زانكۆی ئەهلی كە 211 هەزار خوێندكاریان تێدایە، هاوكات 18 كۆلێژی تەكنیكی و 30 پەیمانگای تەكنیكی هەیە كە 69 هەزار خوێندكاریان هەیە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران  محەمەد شیاع سودانی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (بەكاتی بەغداد) میوانی سیمپۆزیۆمێكی دیالۆگ بوو كە، بۆ ڕێزلێنان لێی، لەلایەن زانكۆی جۆن هۆپكینز لە واشنتۆن دی سی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە مامۆستایان و خوێندكاران بەڕێوەچوو، كە تێیدا زەمینەی گفتوگۆی كردەوە و وەڵامی ئەو پرسیارانەی دایەوە كە وروژێنران، كە پەیوەندییان بە ئاڵنگارییەكانی ئەمنی و ئابووری و سیاسی و بارودۆخی ناوچەكەوە هەیە.
    لە سەرەتای سیمپۆزیۆمەكەدا سەرۆك وەزیران وتارێكی پێشكەش كرد كە تێیدا سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو میواندارییە بەخشندەیە و پێشوازییە گەرمەی و شانازیی خۆی بە ئامادەبوونی لەم زانكۆ بەناوبانگەدا، كە باشترین عەقڵەكان تێیدا دەرچوون.
    ئاشكراشیكرد: سەردانەكەمان بۆ واشنتۆن بۆ دەستپێكردنی لاپەڕەیەكی نوێیە لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان، و پەیوەندییە بەردەوامەكان، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و ڕێزگرتنی یەكتر،و وتیشی: حكومەتەكەمان دان بە ڕۆڵی گرنگی زانكۆكاندا دەنێت لە گەشەپێدانی بەردەوامدا.
    رونیشیكردەوە: ئێمە بە توندی هەوڵدەدەین كەرتی ئەكادیمی ببوژێنینەوە و كۆمەڵگەی توێژینەوەی زانستی بەرەوپێش ببەین، ئاشكراشیكرد: زیاتر لە دوو ملیار دۆلارمان بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا تەرخان كرد، هەروەها پێنج هەزار خوێندكاری لە هەردوو رەگەز نارد بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆ نێودەوڵەتییەكان
    راشیگەیاند: خوێندنی باڵا شایەتی فراوانبوونی بەرچاوە، بە ڕێژەی 25% زیادبوونی ڕێژەی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ حكومییەكان، و وتیشی: عێراق 31 زانكۆی حكومی هەیە كە 541 هەزار خوێندكار تێیدا دەخوێنن، بە بەراورد بە 165 زانكۆی ئەهلی كە 211 هەزار خوێندكاریان تێدایە، هاوكات 18 كۆلێژی تەكنیكی و 30 پەیمانگای تەكنیكی هەیە كە 69 هەزار خوێندكار تیایاندا دەخوێنن.
    جەختیشیكردەوە:  چەندین زانكۆ هەن، لەوانە زانكۆی ئەمریكی كە لە چەند شوێنێك لقی كردۆتەوە، واتە عێراق بووەتە ژینگەیەكی سەرنجڕاكێش بۆ تاقیكردنەوە زانستییە سەركەوتووەكان، و وتیشی:  ئێمە هەوڵماندا سوودمەند بین لە ڕەوتە جیهانییە سەرهەڵداوەكان لە بواری پەروەردەی دیجیتاڵی، زیرەكی دەستكرد، و كراوەیی بەڕووی نوێترین ڕێگاكانی توێژینەوەی زانستیدا.
    ئاشكراشیكرد: كارمان لەسەر پرۆژەیەك كرد بۆ ئەوەی پرۆگرامی زانكۆكان لەگەڵ پێداویستیەكانی بازاڕی كاردا بگونجێت، و فرەچەشنی لە پێكهاتەی مامۆستایان و فەرمانبەراندا زیاد بكات، و وتیشی:  سكۆلەرشیپ بۆ خوێندكارە بێبەشەكان دابین كرا.
    سەرۆك وەزیران راشیگەیاند: زیاتر لە 60%ی دانیشتوانی عێراق تەمەنیان لە خوار سی ساڵەوەیە و ئەمانە نوێنەرایەتی گروپێكی شاراوەی قوتابیان دەكەن كە تامەزرۆی خوێندنی باڵان، و وتیشی:  زانكۆكانی عێراق سەربەخۆن و نوێنەرایەتی بەرژەوەندی تایبەت و حزبی و سیاسی و ئایینی ناكەن و ڕق و كینە ناهێنن.
    دووپاتیشیكرەوە: كە  زانكۆكانمان ڕەنگدانەوەی ئازادی ڕادەربڕین و لێكۆڵینەوەی زانستیین، هەر قسەیەكی ڕەگەزپەرستانە یان تائیفی لەناو دیواری كەمپەكانی زانكۆدا ڕەتدەكەینەوە، و وتیشی: حكومەت بەتوندی پشتگیری لە گەشەكردنی بیرۆكە و توێژینەوەی زانستی دەكات لەزانكۆدا، و هەوڵدەدات بیانگۆڕێت بۆ بەهای زیادكراو بۆ ئابووری نیشتمانی، جەختیشیكردەوە: ئەو لادانانەی كە سەر بە ئاراستەی توێژینەوەی زانستی ڕاستەقینە نین، بە هۆی پێوەرەكانی هەڵسەنگاندنی زانكۆی هۆشیارەوە ئاشكرا دەبن و لەناو دەچن.