سەرۆك وەزیران: ناكرێت لە هیچ كەرتێكی گەشەپێداندا كاربكرێت بەبێ هەنگاوی چاكسازی بۆ كەرتی بانكی

سیاسی
  • 17-04-2024, 20:25
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختیكردەوە: كە ناتوانرێت لە هیچ كەرتێكی گەشەپێداندا كاربكرێت بەبێ هەنگاوی چاكسازی بۆ كەرتی بانكی.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (بەكاتی بەغداد) لە شوێنی مانەوەی خۆی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا، پێشوازی لە سەرۆكی بانكی جەی پی مۆرگان ماشا كلۆڤۆكسی و شاندی یاوەری كرد.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لە هەوڵەكانی حكومەت كرا بۆ جێبەجێكردنی چاكسازییە دارایی و بانكییەكان، لە ژێر ڕۆشنایی ئەو ڕێگایەی كە دەیگرێتەبەر بەرەو باشتركردنی واقیعی ئابووری و بەدیهێنانی گەشەپێدان، ئەمە جگە لە تاوتوێكردنی ڕێكارەكانی حكومەت بۆ پەرەپێدانی بانكی حكومی، لە ڕێگەی گرێبەستەكانی لەگەڵ كۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەكانی ڕاوێژكاری، لەگەڵ چاكسازی بانكی و هاندانی بانكە ئەهلییەكان بۆ كردنەوەی ئەژمێر لەگەڵ بانكە بیانییەكان بۆ ئەوەی ببنە بانكی پەیوەندیدار، بەپێی پلانێك كە ئامانج لێی وازهێنانە لە پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنی لە كۆتایی ئەمساڵدا.
    بەپێی بەیاننامەكە، سودانی تەئكیدیكردەوە: كە ناتوانرێت لە هیچ كەرتێكی گەشەپێدان كار بكرێت بەبێ هەنگاوی چاكسازی بۆ كەرتی بانكی، هەروەها پێویستی بەردەوامبوونی گفتوگۆ لەگەڵ گەنجینەی ئەمریكا، یەدەگی فیدراڵی ئەمریكا، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی  و دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەكانی دیكە.
    لای خۆیەوە كلۆڤسكی ستایشی، هەوڵەكانی حكومەتی عێراقی كرد بۆ كاراكردن و پەرەپێدان و نۆژەنكردنەوەی بانكە حكومی و ئەهلییەكان و ڕێكارەكانی لە بواری پێشكەشكردنی هاوكاری بۆ بانكە ئەهلییەكانی عێراق، و جەختیشیكردەوە: لەسەر پاڵپشتیكردنی چالاكییەكانی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان و ئامادەیی بۆ پێشكەشكردنی شارەزا و یارمەتیدان لە بواری ڕاهێنان و و هاوكاری و هاوبەشی.