سەرۆك وەزیران: عێراق پەیوەندی پتەوی لەگەڵ ئێران و ئەمریكا هەیە

سیاسی
  • 17-04-2024, 19:10
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: كە عێراق پەیوەندیی پتەوی  لەگەڵ ئێران و ئەمریكا هەیە كە خزمەت بە سەقامگیری ناوچەكە دەكات.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (بەكاتی بەغداد)، لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا، پێشوازی كرد لە ئەندامی لیژنەكانی پەیوەندییەكانی دەرەوە و هێزە چەكدارەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا، سیناتۆر لە حزبی دیموكراتەكان تیم كین و شاندی یاوەری.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، سودانی تەئكیدیكردەوە: كە لەم سەردانەدا زنجیرەیەك دیداری سەركەوتووی لەگەڵ سەرۆك بایدن و بەرپرسانی دیكە ئەنجامداوە، هەروەها كاتی سەردانەكە گرنگە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات، و وتیشی: دیدگای حكومەت بۆ دروستكردنی پەیوەندییەكی بەردەوام كە هەموو بوارەكان لەخۆبگرێت، بە بواری ئەمنییشەوە، كە لەڕێگەی كۆمەڵێك بناغەی میتۆدییەوە كاری لەسەر كرا كە لە لیژنەی باڵای سەربازییەوە دەستیپێكرد، كە تاوتوێی ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەكات. ئەمەش پەیوەستە بە ڕێكخستنەوە لە گفتوگۆ بەردەوامەكانی نێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و پنتاگۆن بۆ دیاریكردنی فۆڕمی پەیوەندی ئەمنی داهاتوو.
    سودانی رونیشیكردەوە: لیژنەی هەماهەنگی رێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی وزە، بازرگانی، پەروەردە، و فایلەكانی تر، كە سوودی بۆ هەردوو وڵات دەبێت و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو گەل پتەوتر دەكات.
    ئاماژەی بەوەشكرد: شاندی عێراق كۆمەڵێك بازرگان لە كەرتی تایبەت لەخۆدەگرێت، كە لەگەڵ هاوتاكانیان لە واشنتۆن كۆبوونەوە ئەنجامدەدەن.
    سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە: عێراق پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێران و ئەمریكا پتەوەو جیاكردۆتەوە، ئەمەش خزمەت بە سەقامگیری ناوچەكە دەكات.
    سەبارەت رووداوەكانی غەززەش، سودانی تەئكیدی لە هەڵوێستی پتەو و پرەنسیپی عێراق لەسەر ڕووداوەكان كردەوە، كە تێیدا هەر لەسەرەتاوە هۆشداریدا لە كاردانەوەی مەترسیدار لەسەر سەقامگیری ناوچەكە.
    لە بەرامبەردا سیناتۆر كین خۆشحاڵی خۆی لە كۆبوونەوەكەدا دەربڕی و پشتگیری خۆی بۆ ئەو هەوڵانە دەربڕی كە كاردەكەن بۆ گۆڕینی پەیوەندییەكە و دیاركردنی لایەنە ئابووری و بازرگانی و كولتوورییەكان، نەك لایەنی سەربازی، و هاوكات سیناتۆر پێزانینی خۆی بۆ هەنگاوە هاوبەشەكان و لێكتێگەیشتنە بەردەوامەكان لە ڕێگەی لیژنە دووقۆڵییەكانەوە دووپاتكردەوە، كە پەیامی دۆستایەتی و هاوبەشی دادەمەزرێنن و پشتڕاستی دەكەنەوە و هاوكاری ئابووری و پەرەپێدانی نێوان هەردوو وڵات بەرز دەكەنەوە.