كشتوكاڵ: هەموو ڕێوشوێنێكمان گرتووەتەبەر بۆ گەیاندنی گەنمی بازاڕكراو و پێدانی تەرخانكردنی جوتیاران

ناوخۆ
  • 17-04-2024, 17:00
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی كشتوكاڵ ڕێككەوتنێكی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی ئاشكراكرد بۆ ئاسانكاری وەرگرتنی بەروبوومی گەنم، هاوكات پێشبینیكرد بەرهەمی گەنم 7 ملیۆن تۆن تێپەڕێنێت.
    وتەبێژی وەزارەت محەمەد خەزعەلی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئامادەكارییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پاڵپشتییەكان بەتایبەتی وەزارەتی بازرگانی كە پەیوەندییان بە وەرگرتنی دانەوێڵەی گەنم لە جوتیاران هەیە پێشوەختە بوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد: چاوەڕوانی ئەوە هەیە كە بەرهەمی گەنم 7 ملیۆن تۆن تێپەڕێنێت، لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق و پارێزگاكانی هەرێم، و وتیشی: بڕیاری وەرگرتنی بەرهەمی گەنم لە زەویەكانی دەرەوەی پلانی كشتوكاڵی پێویستی بە ئامادەكردنی كۆگا و سایلۆ هەیە، بەو پێیەی وەزیری بازرگانی ئەسیر غرێری لەگەڵ  وەزیری كشتوكاڵ عەباس جەبر مالیكی كۆبوەوە و ڕێككەوتن لەسەر هاوكاریكردنی وەزارەتی بازرگانی لە وەرگرتنی بڕێكی زۆر لە گەنم بۆ ئاسانكاری پرۆسەی وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جووتیاران، جگە لە بەتاڵكردنەوە و ئامادەكردنی سایلۆ و كۆگاكانی كۆمپانیای دانەوێڵەی نێون دوو رووبار و كۆمپانیای عێراقی.
    تەئكیدیشی لە هەموو هەوڵەكانی وەزارەت كردەوە، لە سەرخستنی وەرزی دروێنە، و ئاسانكاری بۆ پرۆسەی وەرگرتنی بەرهەمی گەنم و دابینكردنی تەرخانكردنی دارایی بۆ جووتیاران لەماوەیەكی كورتدا، وەك ئەوەی لە دوایین وەرزی بازاڕكردندا ڕوویدا.
    پێشتر سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، وەزیری دارایی تەیف سامی ئاڕاستەی كرد كە لە سەرەتای وەرزدا بڕە پارەیەك تەرخانبكات و بە شێوەیەكی بەردەوام بەسەر جووتیاراندا دابەشی بكات، بۆ ئەوەی تەواوكەری سەركەوتنی وەرزی ساڵی ڕابردوو بێت.
    پێنجشەممەی ڕابردوو، وەزیری بازرگانی ئەسیر غرێری، دەستپێكردنی وەرزی خێر  و داهێنانی بۆ بەرهەمی گەنمی ناوخۆیی بۆ ساڵی 2024 ڕاگەیاند.