بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بە بۆنەی سەری ساڵی ئێزیدییەوە پیرۆزبایی لە ئێزدییەكان كرد.
سودانی لە پۆستێكدا لەسەر پلاتفۆرمی (X)، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچووی بۆ كردووە، رایگەیاند: بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلەكەمان دەكەین لە پێكهاتەی شەرەفمەندی ئێزدیی، هیوای ساڵێكی خێر و خۆشی و سەلامەتی بۆ هەموویان دەخوازین لە نیشتمانە خۆشەویستەكەمان، كە شانازی بە فرەییەكەیەوە دەكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە لێرەدا دەمانەوێت جەخت لەسەر ئەوە بكەینەوە كە حكومەتەكەمان كە نوێنەرایەتی هەموو عێراقییەكان دەكات بەبێ جیاوازی وبەردەوام دەبێت لە پشتیوانیكردن و دەربڕینی خواستەكانی هەموو پێكهاتەكانی گەلەكەمان.