بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانی ڕاگەیاند.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەهۆی نەبوونی نیسابی یاسایی، ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری دواخستنی ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی دا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكراشیكرد: دانیشتنی پەرلەمان بۆ نیو كاتژمێر دوادەخرێت.