سەرۆك وەزیران و سەرۆكی كۆنگرەی دیموكراتەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا جەخت لەسەر پێویستی وەستاندنی شەڕی غەززە دەكەنەوە

سیاسی
  • 17-04-2024, 16:04
  • +A -A

    بەغدا –INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی كۆنگرەی دیموكراتەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا سێت مۆڵتن جەخت لەسەر پێویستی وەستاندنی شەڕی غەززە دەكەنەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )تێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، لە شوێنی مانەوەی خۆی لە واشنتۆن بەرە بەیانی ئەمڕۆ بە كاتی بەغدا پێشوازی كرد لە سەرۆكی كۆمەڵەی دیموكراتەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا سێت مۆڵتن.
    هەروەها لە راگەیندراوەكەدا ئەوەیش هاتووە كە": لە میانەی دیدارەكەدا تاوتوێ پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و ئاڕاستەی حكومەتی عێراق كرا بەرەو گواستنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكاندا بۆ ئاستێك كە لە لایەنە ئەمنی و سەربازییەكان تێبپەڕێنێت بەروە بوارە فراوانەكانی كەرتی ئابووری و نەوت و ڕۆشنبیری و بوارەكانی خوێندن و وەبەرهێنان بەپێی ڕێكەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی".
    هەروەها ئەوەیش هاتووە كە "هەر لە دیدارەكەدا ستایشی ڕێوشوێنەكانی حكومەتی عێراق كرا لە بواری چاكسازی و بەهێزكردنی ئابووری، هەروەها هەنگاوەكانی بۆ باشتركردنی هەوڵەكانی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەكەدا".
    بە گوێرەی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە" لە دیدارەكەدا باس لە ڕووداوەكانی غەزە كرا و جەخت كرایەوە لەسەر پێویستی ڕاگرتنی جەنگ و پاراستنی هاوڵاتیانی سڤیل، بەتایبەتی منداڵان و ژنان بە شێوەیەك كە ببێتە هۆی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە".