هەوڵیر -INA
بەئامادە بوونی سەدان دەروێش و موریدانی رووحانی و دەیان ماموستای ئاینی و شاعێر و توێژەران و رووناکبیران و میوانانی بیانی یەکەم کۆنفرانسی نێودەوڵەتی شاعێری گەورەی کورد سافی هیرانی لە ناحیەی هیرانی سەربە قەزای شەقڵاوە لە هەولێر بەرێوە چوو .
لەوبارەیەوە شاعێر شێخ نەوزاد هیرانی نەوەی شاعیری گەورەی کورد سافی هیرانی لە لێدوانێکی تایبەت بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند : ماوەی شەش مانگە ئامادەکاری دەکەین بۆ کۆنفراسەکە،ئامانج لە کۆنفرانسە هەڵسەنگاندنە بۆ دیوانی سافی شاعێر ، بەبەشداری دەیان پسپۆران لە هەرێمی کوردستان و ئێران و تورکیا کە وەک میوان هاتوون هەڵسەنگاندن بۆ شاکارە ناوازەکانی شیعر سافی هیرانییان کرد ، رۆژەئ یەکەمی کۆنفرانسەکە لە شەقڵاە بەرێوە چوو رۆژی دووەمیش کە ئەمرۆ چوارشەممەیە لە هیران بەڕێوە دەچێت و سەدان دەروێش بەهۆنینەوەی شيعرو غەزەلی سافی کۆفرانسەکەیان ڕازاندەوە.