بەغدا - INA
لیژنەی كێبڕكێكانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق وادەی یارییەكانی گەڕی 23ی خولی ئەستێرەكانی عێراق دیاریكرد.
یەكشەممەی داهاتوو وەك وادەی دەستپێكردنی پێشبڕكێكانی قۆناغەكە دیاریكراوە، سێ یاریی بەڕێوەدەچێت، یانەی شۆرتە پێشەنگ میوانداری هەولێر دەكات، كەربەلا، میوانداری مین دەكات ، لە بەرامبەردا یانەی كارەبا ڕووبەڕووی یانەی نەفت میسان دەبێتەوە.
یارییەكانی رۆژ دووشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت لەگەڵ یارییەكانی حدود و نەفت یاری دەكەن، یانەی دهۆكیشی بەرامبەر یانەی نەفت وەست یاری دەكات، هەروەها رۆژی سێشەممەی داهاتوو یارییەكانی گەڕی 23 بەردەوام دەبێت یانەی زەورا میوانداری بەسرە نەفتە دەكات و یانەی كەرخیش بەرامبەر یانەی قاسم یاری دەكات ، هەروەها یانەی نەجەفیش ڕووبەڕووی یانەی ئەمانەی بەغداد دەبێتەووە، دوو یاری ئەم گەڕیش دواخرا ، ئەوەیش یاری نێوان قوەجەوییەو زاخۆ و یانەی تەلەبە و نەورۆز بوو.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات