لیژنەی دارایی پەرلەمان: گفتوگۆكانی سەرۆكوەزیران لە واشنتۆن دڵخۆشكەرە

سیاسی
  • 17-04-2024, 14:11
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕاگەیاند كە گفتوگۆكانی سەرۆكوەزیران لە واشنتۆن دڵخۆشكەرە.
    عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان، لە راگەیندراوێكدا  كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوەتێیدا ڕایگەیاندووە: سەردانەكەی سەرۆك وەزیران محەمەد  شیاع سودانی شاندی یاوەری بۆ واشنتۆن  دڵخۆشكەری بەهێزی دروستكردن لە ئەنجامەكانی.
    هەر بە گوێرەی راگەیندراوەكە عەتوانی "پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئەو لێكتێگەیشتنە ئەرێنییانە دووپاتكردەوە كە لە ئەنجامی كۆبوونەوەی سودانی لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا لە چوارچێوەی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە لایەنی ئەمنی و سەربازییەوە بۆ بوارەكانی گەشەپێدان، ئاوەدانكردنەوە، ئابووریو وەبەرهێنان".
    هەروەها عەتونی پێشوازی لە "ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەمریكا لە پابەندبوونی ئەمریكا بە پاڵپشتیكردنی عێراق بۆ چاكسازی و پەرەپێدانی سیستمی دارایی و بانكی و زەمینە خۆشكردن بۆ ئەو بانكە عێراقیانەی مۆڵەتیان هەیە مامەڵەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بانكە پەیوەندیدارە نێودەوڵەتییە پەسەندكراوەكان بكەن، بەشێوەیەك كە بەشداری بكات". 
     لە راگەیندراوەكەدا عەتوانی ئاماژەی بەوەشكرد، "هەموومان متمانەمان بە شاندی دانوستانكاری عێراقی هەیە و شانازی دەكەین ، هیوای خۆی دەربڕی كە ئەم گفتوگۆیانە دەبێتە سەرەتایەكی نوێ بۆ گەیشتن بە هاوبەشییەكی ڕاستەقینەی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاوازەكانی سیاسی، ئەمنی و ئابووریدا بە شێوەیەك كە خۆشگوزەرانی و سەقامگیری بۆ وڵاتەكەمان بەدەست بهێنێت".