بارزانی: سودانی خاوەن رووانگەیەكی فراوانە ئەم رووانگەیە سەقامگیرییەكی باشی لە بەڕێوەبردنی حكومەتەكەیدا لە عێراق دروستكردووە

سیاسی
  • 17-04-2024, 12:19
  • +A -A

    سلێمانی –INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دووپاتیكردەوە كەسەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، محەمەد شیاع سودانی، خاوەن رووانگەیەكی فراوانە و باوەڕێكی زۆری بە دەستووری عێراقە. ئەم رووانگەیە سەقامگیرییەكی باشی لە بەڕێوەبردنی حكومەتەكەیدا لە عێراق دروستكردووە.
    نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەوتارەكەیدا كە هەشتەمین دیداری سلێمانی لە زانكۆی ئەمریكی پێشكەشی كرد و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی تێیدا بەشدار بوو رایگەیاند":سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ، محەمەد شیاع سودانی، خاوەن رووانگەیەكی فراوانە و باوەڕێكی زۆری بە دەستووری عێراقە. ئەم رووانگەیە سەقامگیرییەكی باشی لە بەڕێوەبردنی حكومەتەكەیدا لە عێراق دروستكردووە".
    بارزانی ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە ئەو رووانگەیی سودانی و شێوەی بەڕێوەبردن دەتوانێت عێراق بەرەوپێشەوە ببات، ئەوە دەرفەتێكی زۆرباشە بۆ عێراق، بەڵام ئەم بیركردنەوەی سەرۆكوەزیران پێویستی بە زەمینەسازیی سیاسیی گونجاوە".
    هەروەها داوای لە لایەنە سیاسییەكانی عێراق كرد كە لە ژێر ئەو بەرپرسیارێتییەدا بن كە پشتیوانی لە حكومەتی عێراق بكەن، وتیشی عێراق ئاسۆیەكی رووناكی هەیە ئەگەر دەستوور و سیستمی فیدراڵی بە تەواوی جێبەجێ بكرێت". 
    بارزانی وتیشی: "دیداری سلێمانی لە دۆخی زۆر هەستیاری ناوچەیی و جیهانیدا بەڕێوەدەچێت".
    لەسەر روداوەكانی غەزەیش سەرۆكی هەرێمی كوردستان وتی:" شەڕێكی وێرانكەر و كاولكارییەكی زۆر گەورە لە غەززە دروستبووە، ئەو كارەساتە مرۆییە گەورەیە، لەبەرەئەوە دەبێ بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی جێبەجێبكرێت بۆ راگرتنی بێمەرجی شەڕ و ئازادكردنی بارمتەكان".