شاندێكی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆكایەتیی مەندەلاوی دەگاتە ئەنقەرە

سیاسی
  • 17-04-2024, 11:52
  • +A -A

    بەغدا - INA
    شاندێكی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقیINA)  ) نێردراوە، تێیدا هاتووە، "شاندێكی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆكایەتیی موحسین مەندەلاوی ، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت ئەمڕۆ گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، ئەمەیش لە وەڵامی بانگهێشتنامەیەكی فەرمیدا".
    لەراگەیندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكراوە كە ، "بڕیارە شاندەكە ، لە سەردانەكەیدا كە دوو ڕۆژە دەخاینێت، دەستبكات بەبەستنی زنجیرەیەك گفتوگۆی دوو قۆڵی و دیدار لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی توركیا، بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك دۆسێی گرنگی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ، بەتایبەتی دۆسیەكانی ئاسایش ، ئاو، و ئابووری، و بوژاندنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لە ئاستە جیاوازەكاندا، بە شێوەیەك كە ئاوات و بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلەكە بەدەستبهێنێت".