هەشتەمین دیداری سلێمانی بە بەشداری دەیان كەسایەتی سیاسی دەستیپێكرد

ناوخۆ
  • 17-04-2024, 11:36
  • +A -A

    بەغدا –INA
    هەشتەمین دیداری سلێمانی بە بەشداری دەیان كەسایەتی سیاسی و ئەكادیمی لە ناوخۆی عێراق و هەرێمی كوردستان و دەرەوەی وڵات، لە زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی دەستپێدەكات و بڕیار واییە دوو رۆژ بخایەنێت.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی لە سلێمانی رایگەیاند:" هەشتەمین دیداری سلێمانی و بە بەشداری دەیان كەسایەتی سیاسی و ئەكادیمی لە ناوخۆی عێراق و هەرێمی كوردستان و دەرەوەی وڵات، لە زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی دەستپێدەكات بڕیار واییە دوو رۆژ بخایەنێت".
    جێگای باسە دیداری سلێمانی، یەكێكە لە گەورەترین دیدارە سیاسییەكان لە عێراق و ناوچەكە، لە ساڵی 2013ەوە دەستیپێكردووە، سەكۆیەكە بۆ گفتوگۆ و دیبەیت لە نێوان سەركردەكاندا لەسەرانسەری جیهان، یەكەمین دیداری گەورەی سیاسەتە لە عێراق كەتیایدا سیاسییەكان، توێژەران، چالاكوانان و رۆژنامەنوسان، لە هەموو جیهان بەشداریی تێدا دەكەن.