بەغدا - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی دووپاتیكردەوە كە عێراق پابەندە بە دەرئەنجامی گفتوگۆ بەردەوامەكانی نێو لیژنەی باڵای سەربازی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA) تێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (بەكاتی بەغدا) و لە كاتی نانخواردنی نیوەڕۆی كاركردن، پێشوازیی كرد لە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكی لەهەردوو حیزبی كۆمار و دیموكراتی بە ئامادەبوونی چەند ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە لەم سەردانەدا یاوەری سەرۆك وەزیرانن".
بەگوێرەی راگەیندراوە، “باسی لەسەر ئامانجەكانی سەردانەكە كرد، جەختی لە گرنگی بەروپێشبردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا بۆ ئاستی پەیوەندییە هەمەلایەنەكانی دوو قۆڵی لە بوارە جیاجیاكانی ئاڵوگۆڕ و گەشەپێدان كرد، ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەو هۆكارانەشی كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەرە دە ساڵ لەمەوبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش ، و توانای ئەو هێزە ئەمنییانەی عێراق پەرەی پێداوە بۆ شكستپێهێنانی هەڕەشەی تیرۆریستی داعش".
هەر لەراگەیندراوەكە ئاماژە بەوەشكراوە كە سودانی ڕوونیشیكردەوە، "عێراق پابەندە بە دەرئەنجامی گفتوگۆی بەردەوامی نێو لیژنەی باڵای سەربازیی نێوان هەردوو وڵات، هاوكات بەردەوامە لە هاوبەشیكردنی لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، جەختیشی كردەوە كە گەلی عێراق لەنێو گەلانی جیهاندایە كە زۆرترین بوێرانە ڕووبەڕووی خراپەكانی تیرۆر بوونەتەوە”.
لە راگەیندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكراوە كە، "شێوەی ئەو پەیوەندییە بەردەوامەی كە عێراق بەدوایدا دەگەڕێت لەگەڵ ئەمریكا، پەیوەستە بە ڕادەی نزیكبوونەوە و لێكتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان گەلانی عێراق و ئەمریكا، لە دەرەوەی سنووری حكومەت و ئیدارەكان و لە ژێر ڕۆشنایی پێگەی ناوازەی عێراق لە ناوچەكەدا لە ڕێگەی هەمەچەشنی لە پێكهاتەكان و مەزهەبەكاندا هەیە، و سیستەمی دەستووریش دیموكراسی كە گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات لەخۆدەگرێت، بە شێوەیەك كە یەكێتی وڵات و ڕێزگرتن لە هەموو ئازادییەكان بەهێز بكات".
سەرۆك وەزیران لەراگەیندراوەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە،"یەكێك لە هۆكارە بەهێزەكان بۆ عێراق ئەمڕۆ پەیوەیستە بە پەیوەندییە مێژوویی و كۆمەڵایەتییەكان و هاوبەشییەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، لەوانەش ئێران و لە هەمان كاتدا، خاوەندارێتی پەیوەندییەكی ستراتیژی گرنگ لەگەڵ ئەمریكا، جگە لە خاوەندارێتی سەرچاوە و شوێنێكی گرنگ كە ببێتە هۆی دامەزراندنی پێگەیەكی گرنگی ئابووری بۆ عێراق".
لای خۆیانەوە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا پێشوازییان لە سەردانەكە كرد و جەختیان لە خواستیان كردەوە بۆ بنیاتنانی هاوبەشییەكی بنیاتنەر و بەردەوام كە دۆستایەتی نێوان گەلانی عێراق و ئەمەریكا پتەوتر بكات، پاڵپشتییەكانیان نوێ بكەنەوە بۆ هەموو ئەو كارانەی كە گەشەپێدان لە هەوڵەكانی ئاشتی لە عێراقدا چەسپێنن".