بهغدا-INA
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لەگەڵ ئەلیخاندرۆ مایۆرکاس وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا، هاوکارییەکانی لە بوارەکانی ئاسایشی سنوورەکان و کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان و مەشق و ڕاهێنانیان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لە شوێنی مانهوی خۆی لە واشنتۆن، ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی لە ئەلیخاندرۆ مایۆرکاس وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا کرد، و لە میانی دیدارەکەدا، گفتوگۆکرا لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، و ئەگەری هاوکاری و سودوەرگرتن لە شارەزایی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا لە بوارەکانی پاراستنی سنوورەکان وبەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و تەکنەلۆژیای سەردەمیانە پەیوەست بە شوێنپێهەڵگرتن و دیاریکردنیان، هەروەها بوارەکانی ڕاهێنان.
ههروهها وتی" سهرۆك وهزیران سوپاسی خۆی بۆ مایۆرکاس دەربڕی بۆ ئەو هەوڵانەی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا داوه بۆ وەرگرتنەوەی شوێنەوارە دزراوەکانی عێراقی.