به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق، شێخ قەیس خەزعەلی داوای ئاوەدانکردنەوەی مەزارگەی ئیمامە پاکەکان لە به‌قیع کرد.
شێخ ئەلخەزعەلی لە بەیاننامەیەکدا کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" هەموو ساڵێک ڕۆژی هەشتەمی مانگی شەوال بەسەرماندا دێته‌وه، كه یادەوەرییەکی پڕ لە ئازارە، کاتێک دەستی سەرپێچی و خراپەکاری و ڕق و کینە گه‌یشت بۆ وێرانكردنی به‌قیع و مەزارگە پاککراوەکانی ئیمامەکانی هیدایەت و چراکانی تاریکی و جێگای متمانەپێکراو، کە خودا بە پاککردنەوەیەکی تەواو پاکیان کردەوە.»
خه‌زعه‌لی ئه‌م كاره‌ساته به‌هه‌موو ئازاره‌كه‌وه ئیدانه‌كرد وداوای هه‌ڵوێستێكی روون و ئاشكرایی كرد بۆ ره‌تكردنه‌وه و راگرتنی رێبازی ته‌كفیری له‌هه‌مبه‌ر مه‌زارگه‌كانی ئه‌هل ولبه‌یت (سڵاوی خوا لێ بێت) و شوێنكه‌وتوان و خۆشه‌ویستانی.
هه‌روه‌ها داوای ئاوەدانکردنەوەی مەزارگەی ئیمامە پاکەکان كرد کە بە دەستی کۆنەپەرستی و ناپاکی ڕووخێندرابوون، بۆ ئەوەی قوبە و منارەی ئەو مەزارگە پاکانە سەرلەنوێ هەڵبستنەوە".