سەرۆك کۆمار دوای کۆتاییهاتنی سەردانەکەی بۆ شانشینی هاشمیی ئوردن گەڕایەوە بەغداد

سیاسی
  • 16-04-2024, 21:51
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، لەتیف جەمال رەشید سەرۆك کۆمار،دوای کۆتاییهاتنی سەردانە رەسمییەکەی بۆ شانشینی هاشمیی ئوردن، گەڕایەوە بەغدادی پایتەخت.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوەیەتی، تیایدا هاتووە:-لە فڕۆکەخانەی مارکا، سەرۆك کۆمار لەلایەن "بەشر خەساونە "سەرۆك وەزیرانی ئوردن و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتەوە ماڵئاوایی لێکرا.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- لەمیانی سەردانەکەیدا، سەرۆك کۆمار گفتوگۆی دووقۆڵی و فراوانی لەگەڵ شا "عەبدوڵڵای دووەم " پادشای ئوردن بە ئامادەبوونی شازادەی جێنشین "حسێن بن عەبدوڵڵا" ئەنجامداو، تیایدا تیشکیان خستەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات، بەشێوەیەك کە ببێتەمایەی بەهێزکردنی رێگاکانی هاوبەشیی ئابوری لە کەرتە جۆراوجۆرەکانی گەشەپێداندا.
    هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆك کۆمار پێشوازیکرد لە ژمارەیەك لە رەوەندی عێراقی لە ئوردن و جەختیکردەوە لەسەر گرنگیدان بە عێراقییەکانی دەرەوەی وڵات و دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆیان، یەکێکە لە ئەرکە هەرە گرنگەکانی لە پێشینەی سەرۆکایەتی کۆمار و حکومەتی عێراقە.
    لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیەندروەکەدا هاتووە:- لەو سەردانەدا سەرۆك کۆمار لەگەڵ " بەشر خەساونە " سەرۆك وەزیرانی ئوردن و "ئەحمەد سەفدی "سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و "فەیسەڵ فایز " سەرۆکی ئەنجومەنی پیران کۆبووەوە.
    له میانی دیدارەکاندا باس  لە چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندیی و  هاریکارییەکان لە بوارە جیاجیاکان کرا،هەروەک پێشهاتەکانی ئەمدواییەی ناوچەکە تاووتوێکران و جەختکرایەوە  لەسەر پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.
    ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی خستۆتەروو:- کە هەر لەدڕێژەی سەردانەکەدا  سەرۆك کۆمار سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقی لە ئوردن کرد و لە میانەی وتووێژی لەگەڵ ستافی باڵیۆزخانەدا ئاماژەیکرد بە گرنگی ئەو رۆڵە گەورەیەی بە نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی عێراق سپێردراوە لە گەیاندنی وێنەی راستەقینە و ئەو پێشکەوتنە گرنگانەی عێراق بەخۆیەوە دەبینێت بەتایبەتی لە بواری سەقامگیریی ئەمنی و هەڵمەتەکانی بونیادنان و ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان.