بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا، لەگەڵ پیتەر فیالا، سەرۆک وەزیرانی چیک باسی لە ئەگەری بەرزکردنەوەی ئاڵوگۆڕ و کردنەوەی دەرفەتی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیاکانی چیک کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندوه" سەرۆک وەزیران پێشوازی لە هاوتا چیکییەکەی و شاندی یاوەری کردووە، کە ئێستا سەردانی ئەمریکا دەکەن".
له میانهی کۆبوونهوهکه دا باس له ڕێگاکانی هاریکاری نێوان عێراق و کۆماری چیک کرا و ئهگهڕی بهڕزکردنهوهی ئاڵوگۆڕ و کردنهوهی دهڕفهتی هاوبهشی لهگه ڵ کۆمپانیاكانی چیک له کهڕته جیاجیاکانی ئابوری و گه شهپێدانی.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە" سەرۆک وەزیران دڵنیایی داوەتە هاوتا چیکییەکەی لە خواستی خۆی بۆ قبوڵکردنی ئەو بانگهێشتە فەرمییەی کە پێی گەیشتووە بۆ سەردانی پراگی پایتەخت لە زووترین کاتدا بكات بە مەبەستی گەڕان بەدوای دەرفەتی زیاتر بۆ هاوبەشی و هاوکاری دوولایەنە.
سەرۆک وەزیران خواستی عێراقی بۆ کراوەیی بەڕووی هەموو بوارەکانی ئاڵوگۆڕی ئابووری و یەکگرتنەوە، بەتایبەتی لەگەڵ ڕێنێسانس و پرۆژەکانی ژێرخانی شارەکان کە ئەمڕۆ عێراق بهخۆیهوه دهبێنێت دهربڕیوه، هەروەها ئەگەری بەشداریکردنی کۆمپانیا چیکییەکان لە ئاستە گشتییەکان و بوونی دهرفهتی وەبەرهێنان کە پێشکەش دەکرێت ڕوونکردەوە، جگه لهوه بەشداریکردنیان لەگەڵ کەرتی تایبەتی عێراقی لە زۆرێک لە پسپۆڕیەکاندا كهکەرتی كار و بازرگانی لە عێراقدا پێویستی پێی ههیه.
سەرۆكایەتییەكان لە كۆشكی بەغداد كۆبوونەوە