بەغداد-INA
ئەمڕۆ سێشەممە،سەرۆک کۆمار،بە بۆنەی سەری ساڵی ئێزیدی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
سەرۆک کۆمار لەلاپەڕەی فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی (X)کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە، ڕایگەیاند: بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی ئێزیدیەکانەوە،گەرمترین و جوانترین و پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی ئێزیدیمان دەکەین،هیوا دەخوازم جەژنەکەیان پر بێت لە خۆشی و شادی و چێژ لە ئاسایش و ئارامی وەربگرن.
هەروەک سەرۆک کۆمار لە پەیامەکەیدا ئاماژەی پێداوە:- بەم بۆنەیەوە ئەوەتان بیردێنمەوە کە ئەو شەهیدانەمان لەبیرە لە بەرامبەر تیرۆررستانی داعش گیانی خۆیان بەختکرد،کە تیرۆرستان هەوڵیاندەدا کۆتایی بەم پێکهاتە ڕەسەنە بهێنن.
هەر لەپامەکەیدا: سەرۆک کۆمار جەختی لە پێویستی گەڕانەوەی هەموو ئاوارەکان بۆ شارەکانی خۆیان کردەوە و ئاماژەی بەوەش کرد کە قبووڵکراو نییە لە پاش چەند ساڵێک لە دوای نەهێشتنی داعش لە ماڵ و حاڵی خۆیان دوور بکەنەوە و ئێمەش داوا دەکەین کاری پێویست و جددی بکرێت بەبێ دواکەوتن بۆ ئەوەی بەباشی بگەرێنەوە سەر زێدی خۆیان.