به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران جەختی لەسەر پێویستی کۆمپانیای ستێله‌ر ئینێرجی ئەمریکی کردەوە بۆ خێراکردن لهتەواوکردنی کارەکانی لە عێراق.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەراگه‌یه‌ندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێدراوە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا، پێشوازی له‌شاندێکی کۆمپانیای ئەمریکی (ستێله‌ر ئینێرجی)ی ئه‌مریكی بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە، پیتەر گیبسۆن كرد.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە میکانیزمەکانی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیاکە لە کەرتی کارەبا کرا، هەروەها ئاستی پێشکەوتن و جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانەی كهکۆمپانیا لەعێراق جێبەجێ دەکات هه‌ڵسه‌نگێندرا.
سودانی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كهپێویستە کۆمپانیاکە خێرا بكات لهتەواوکردنی کارەکانی ئەو پڕۆژانەی كهگرێبەستیان لەگەڵ وەزارەتی کارەبادا کردووە، کە بریتین له‌هه‌ردوو پڕۆژەی ده‌وره‌ی مورهكهبه لە وێستگەی کارەبای کەرکوک و شاری سەدر.
له‌لای خۆیەوە گیبسۆن جەختی لەئامادەیی کۆمپانیاکە کردەوە بۆ خێراکردن لهتەواوکردنی ئەو پڕۆژانەی ده‌ستپێكردن له بواری پەرەپێدانی پڕۆژەی وزەی جۆراوجۆر و کارکردن بۆ هێنانی سیستەم بۆ کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن.