بەغداد-INA
ئەمڕۆ سێشەممە،بانکی ڕافیدەین دەستپێکردنی وەجبەیەکی نوێی پێشینەکانی بۆ فەرمانبەران و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ و بەرگری و خانەنشینان کە هەڵگری کارتی ئەلیکترۆنی بانکەکەن ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی بانکەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە: بانکی ڕافیدین وەجبەیەکی نوێ لە پێشینەکانی بۆ فەرمانبەران و ئەندامانی هێزەکانی ناوخۆ و بەرگری و خانەنشینان کە هەڵگری کارتی ئەلیکترۆنی سەربە بانکەکەن و داوای پێشینەیان کردووە، بانکەکە دەستیکردوە بە خرجکردنی پێشینەکان لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی بانکی رافیدەین
وەک بانکەکە لەڕاگەیەندراوەکە خستۆتیەروە :-کە داواکاری بۆ پێشینەکە کراوەیە و بەردەستە بۆ ئەو کەسانەی کە دەوامی فەرمی دەیانگرێتەوە، و داواکارییەکان وەردەگیرێن و دواتر بانکەکە بڕی ئەو پێشینەی کە داواکراوە دەخرێتە سەر حیسابی ئەو کەسەکە و لە هەمان ڕۆژدا،بە ئاگادارکردنەوەی نامە کەسی سودمەند ئاگادار دەکرێتەوە.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات