ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیران راگەیاند سبەی پشووی فەرمییە پێكهاتەی ئێزیدی

ناوخۆ
  • 16-04-2024, 17:14
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە،  ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، رایگەیاند بڕیارە سبەی چوار شەممە كە بە چوار شەمبەی سور ناسراوەو جەژنی ئێزیدیەكانە پشووی فەرمیه‌ بۆ ئەو پێكهاتەیە.
    ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەراگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە" بە پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (23211ی ساڵی 2023)، ڕەزامەندی سەرۆك وەزیران وەرگیرا كە سبەی چوارشەممە پێشوو فەرمی بێت بۆ برا ئێزیدییەكان كە دەكاتە 17-4 -2014.".
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كەجەژنەكە هاوكاتە لەگەڵ سەری ساڵی ئێزیدییەكان كە بە چوار شەمبەی سۆر ناسراوە.
    جێگای باسە سبەی لە هەرێمی كوردستانیش پشووی فەرمییە هەر بەبۆنەی ئەو یادەوە.