بهغدا-INA
ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی کە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەچوو، بۆ سبەی چوارشەممە دواخرا.
فهرمانگهی ڕاگەیاندنی ئەنجومەن لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێدراوە، ڕایگەیاندووە" ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگدانی لە دانیشتنی ئەمڕۆی خۆی لەسەر ڕەشنووسی یاسای هەموارکردنەوەی یەکەمی یاسای کۆمسیۆنی داواکاریی موڵک و ماڵی ژمارە (13)ی ساڵی 2010 دواخست. كهلهلایهن لیژنهی ئاوهدانكردنهوه وخزمهتگوزاریهكان پێشكێش كرابوو.
ئاماژەی بەوەدا کەئەنجوومەنی نوێنەران كه بەشێکی بە سەرۆکایەتی شاخوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمان بوو، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای پەیوەستبوونی کۆماری عێراق بە ڕێککەوتننامەی نەهێشتنی توندوتیژی و هەراسانکردن لەكاتی کاركردندا تهواو كرد، کە لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشکەش كرا بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژی و هەراسانکردن لە بواری کار و نەهێشتنیان، چونكه به پێشێلکردن و بن پێكردنی مافەکانی مرۆڤ ههژمار دهكرێت، هەروەها هەڕەشەن بۆ سەر دەرفەتی یەکسان، ئهمهش بۆ مەبەستی پەیوەستبوونی کۆماری عێراقه بە ڕێککەوتننامەی نەهێشتنی توندوتیژی و هەراسانکردن لە جیهانی کاردا.
ههروهها وتی " ئەنجومەن خوێندنەوەی دووەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای ڕێکخستنی وزەی نوێبووەوە کۆتایی پێهێنا، کە لەلایەن لیژنەکانی کارەبا و وزە و تەندروستی و ژینگە و یاساییەوە پێشکەشکرابوو.