فڕۆكەی ئێف ١٦ی عێراق لە دوو هێرشی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەلاحەدین مۆڵگای تیرۆریستانی كرده‌ ئامانج

ئەمنی
  • 16-04-2024, 16:59
  • +A -A

    بەغدا - INA
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ سێشەممە، خاپۆركردنی مۆڵگای تیرۆریستان لە چوارچێوەی كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەلاحەدین ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكدا لە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA) نێردراوە، تێیدا هاتووە" مەفرەزەكانی دەزگای دژە تیرۆر و بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی، و بە پلاندانان و سەرپەرشتیكردنی شانەی ئامانجداركردنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، دوای پێدانی زانیاری دروست بە فڕۆكەوانی هێزی ئاسمانی سەبارەت بە ئامانجێكی گرنگ و خاپۆركردنی موڵگەی تیرۆرستان.
    هەروەها ئەوەیش هاتووە كەپاڵپشكەكانی هێزی ئاسمانی دوو هێرشی ئاسمانی سەركەوتوویان ئەنجامدا بە بەكارهێنانی فڕۆكەی F 16 لەناو كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی ڕۆژهەڵاتی سەلاحەدین و دیالە بۆ بە ئامانجگرتنی ئەو ناوچەیە، ئاماژەی بەوەشكرد  ئۆپەراسیۆنەكە بووە هۆی لەناوبردنی مولگی داعش كە چوار ئەندامی ئەو گروپە تیرۆرستیی تێیدا كوژرا".