بهغدا-INA
ئهمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران و وەلی ئادێیمۆ، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، هاوکارییەکانیان بۆ ئامادهكردنهوهی ئهو بانکەکانه كە مەرج و ڕێکارەکانی ئەمریکا لهسهریان جێبهجێكراوه دووپاتکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەراگهیهندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ (بەکاتی بەغدا)، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە واشنتۆن پێشوازی لە وەلی ئادێیمۆ، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکاو شاندی یاوەری، بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کرد، ئاماژە بەوەی كرد کەلە میانی کۆبوونەوەکەدا، باسیان لە بوارەکانی هاوکاری نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە، لە بواری دارایی، بانکی و بوارە ئابوورییەکان بە گشتی، و ئەو هەنگاوانەی کە حکومەت دەستی پێکردووە بۆ چاکسازی لە کەرتی دارایی و بانکیدا.
ههروهها وتی" لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆكرا لهسهر بەردەوامی هاوکاری لەبارهی چاکسازی دارایی و بانکی، هەروەها ئەگەری هاوکاری لە ئامادهكردنهوهی ئەو بانکانەی کە لەلایەن گەنجینەی ئەمریکاوە خراونەتە ژێر ڕێکاری تایبەتەوە، بە ئامانجی گەیشتن بە پابەندبوون بە ستانداردە نێودەوڵەتییە پەسەندکراوەکان، ئهویش بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق.
جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ستایشی ئەو ڕێوشوێنانەی حکومەت گرتووەتەبەر بۆ بەدیهێنانی چاکسازییە ئابوورییەکان و هەوڵەکانی لە وەبەرهێنانی وزەی گونجاو كرد، هەروەها ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی عێراق بۆ کاراکردنی کاری بانکە عێراقییەکان و کردنی گواستنەوەی دارایی لە ڕێگەی بانکە پەیوەندیدارەکانەوە، کە گەیشتە 80%ی کۆی گواستنەوەکان بهرز نرخاند.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات