بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سوڵتانییەتی عومان کرد بۆ قوربانیانی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو.
وەزارەتەکە لەراگهیهندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، راگهیاندووه" سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی حکومەت و خەڵکی سوڵتانییەتی عومان دەکەین بۆ قوربانیانی ئەو باران و بارانبارینە بەخوڕانەی کە سوڵتانییەت رووبهروویی بویتهوه.”
وەزارەتەکە هاوسۆزی و هاوخهمی تەواوی خۆی دەربڕی و لە پاڵ سوڵتانیەتدایە بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە.
لە کۆتایی راگهیهندراوهكهدا هاتووه" داوا لە خودای مەزن دەکەین قوربانییەکان بهر ڕەحمەتە بەرفراوانی خۆی بخات و سەبر و دڵنەواییش بهکەسوکارەکانیان بدات و چاکبوونەوەیەکی خێرا بە هەموو بریندارەکان ببەخشێت.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات