(INA) بەیاننامەی هاوبەشی گفتوگۆ عێراقی و ئەمریکا بڵاودەکاتەوە کە لە کۆشکی سپی ئەنجامدرا

سیاسی
  • 16-04-2024, 10:02
  • +A -A

     به‌غداـ INA

    ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) دەقی بەیاننامەی هاوبەشی گفتوگۆ عێراقی و ئەمریکا بڵاودەکاتەوە کە لە کۆشکی سپی بەڕێوەچوو.

    لە خوارەوە دەقی بەیاننامەکە دەخەینە ڕوو:

    دوێنێ دووشەممە، جۆزێف بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەخێرهاتنی محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی کۆماری عێراق کرد لە کۆشکی سپی هەردوو سەرۆک پابەندبوونی خۆیان بە هاوبەشی ستراتیژی هەمیشەیی نێوان عێراق و ئەمریکا دووپاتکردەوە، و دیدگای خۆیان بۆ هاوکاریی هەمەلایەنەی دوولایەنە بەگوێرەی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا لە ساڵی 2008دا تاوتوێ کرد و هەردوو سەرۆک کۆک بوون لەسەر گرنگی کارکردنی پێکەوەیی بۆ زیاتر به‌هێزكردنی سەقامگیری ناوچەکە و ڕێزگرتن لە سەروەری و سەقامگیری و ئاسایشی عێراق .

    سەرۆک وەزیران و سەرۆک بایدن جەختیان لەوە کردەوە کە ئابووریی هەمەچەشن و گەشەسەندنی عێراق، تێکەڵ بە ناوچەکە و سیستەمی ئابووری جیهانی ده‌بێت و بنەمای سەقامگیری هەمیشەیی ناوچەکەیه‌ و خۆشگوزەرانییە بۆ گەلی عێراق، هەروەها هەردوو سەرۆک بیروڕایان لەسەری ئاڵوگۆڕ کرد ڕێگاکانی هاوکاری لە بوارەکانی سیاسی و ئابووری و ئەمنیەتی نێوان عێراق و ئەمریکا بۆ بەرزکردنەوەی ئامانجەکان تاوتووێان كرد، لەوانەش پشتیوانی لە دەوڵەتێکی بەهێز و سەقامگیری عێراق کە کاردەکات بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و پێشکەوتن لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورەدا.


    وزە و ژینگە


    سەرۆک بایدن ستایشی ئەو پێشکەوتنانەی کرد کە عێراق بەدەستی هێناوە لە گەیشتن بە خۆبژێوی لە بواری وزەدا، هەروەها هەردوو سەرۆک تاوتوێی ده‌رفه‌ته‌كانی داهاتوویان کرد بۆ گەیشتن بە هاوکاریی دوولایەنە لەم بارەوە بۆ گەیشتن بە خۆبژێوی تا ساڵی ٢٠٣٠ بە هاوکاری کۆمپانیا ئەمریکییەکان، پاڵپشتی بەردەوامی ئەمریکا بۆ هەوڵەکانی عێراق بۆ مۆدێرنکردنی کەرتی وزە، کەمکردنەوەی دەردانی میتانی، باشترکردنی تەندروستی گشتی، دابینکردنی کارەبای متمانەپێکراوتر بۆ گەلی عێراق، و تەواوکردنی پەیوەندی تۆڕەکانی کارەبا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بەتایبەتی لەگەڵ ئوردن و وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو دووپاتكرایه‌وه‌.

    لەو دیدارەدا پلانی ئایندەی پەرەپێدانی سامانەکانی عێراق و دڵنیابوون لەوەی هەموو عێراقییەکان سوودمەندبوون لە سامانی سروشتی وڵاتەکەیان، بەگوێرەی دەستووری عێراق تاوتوێ کرا.

    محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک بایدن جەختیان لە گرنگی دەستەبەرکردنی دەستڕاگەیشتن بە نەوتی عێراق بۆ بازاڕە نێودەوڵەتییەکان کردەوە، خواستی خۆیان بۆ دووبارە کردنەوەی بۆری نێوان عێراق و تورکیا دەربڕی.


    یەکگرتنی ناوچەیی و هاوکاری سیاسی

    هەروەها سەرۆک بایدن پشتیوانی ئەمریکا بۆ عێراق لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ناوچەکە دووپاتکردەوە. بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەرزکردنەوەی خۆشگوزەرانی بۆ گەلەکەی، هەروەها بەڵێنیدا بەردەوام بێت لە پاڵپشتیکردنی ئەمریکا بۆ گەیشتن بە یەکگرتنی زیاتری ئابووری عێراق لەگەڵ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

    سەرۆک وەزیران و سەرۆک بایدن، دیدی هاوبەشیان تاوتوێ کرد کە هەرێمی کوردستانی عێراق بەشێکی دانەبڕاوە لە خۆشگوزەرانی و سەقامگیری هەمەلایەنەی عێراق.

      لەو چوارچێوەیەدا سەرۆک بایدن ستایشی هەوڵەکانی سەرۆک وەزیران و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقی کرد بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ سەرجەم کێشە میراتییە هەڵپەسێردراوەکان، لەوانەش ڕێکخستنەکانی ئێستا بۆ پێدانی مووچەی دوو مانگ بە فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، هانی دا بەردەوام بێت له‌سه‌ر پێشکەوتن، و سەرۆک بایدن پشتگیری ئەمریکا  بۆ چەسپاندنی دیموکراسی لە عێراق دووپاتکردەوە، لەوانەش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە و شەفاف لە هەرێمی کوردستانی عێراق.


    ئابووری و پارە


      سەرۆک وەزیران و بایدن سەرۆک ئه‌مریكا باسیان لە هەوڵە پێشکەوتووەکانی عێراق کرد بۆ چاکسازی لە کەرتی دارایی و بانکی، کە یارمەتیدەرن بۆ بەستنەوەی عێراق بە ئابووری نێودەوڵەتی و زیادکردنی بازرگانی و هاوکات پاراستنی گەلی عێراق لە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارە، و ئەوەی لەو ماوەیەدا بەدەست هاتووە ساڵانی 2023 و 2024، لەگەڵ فراوانبوونی بانکەکان لە عێراق (پەیوەندییە پەیوەندیدارەکان ) لەگەڵ دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەوەی بتوانن پارەدارکردنی بازرگانی بکەن، چونکە زۆرینەی کارەکانی دارایی بازرگانی ئێستا لەڕێگەی ئەم کەناڵانەوە ئەنجامدەدرێت، و هەردوو سەرۆک جەختیان لەسەر گرنگی ئەمانە کردەوە و ڕێوشوێنی دیکە لە باشترکردنی ژینگه‌ی  وەبەرهێنان لە عێراق بۆ ڕاکێشانی سەرمایەی بیانی و بەرەوپێشبردنی گەشەی ئابووری.

    عێراق و ئەمریکا پابەندن بە بەهێزکردنی هاوکارییەکانیان؛ بۆ گەیشتن بە شەفافیەت و هاوکاری زیاتر لە دژی سپیکردنەوەی پارە، پارەدارکردنی تیرۆریستی، ساختەکاری، گەندەڵی و چالاکییە سزادراوەکان کە دەتوانن یەکپارچەیی سیستەمی دارایی لە هەردوو وڵات تێکبدەن، هاوکات پابەندن بە پاڵپشتیکردنی بانکی ناوەندی عێراق لە کۆتاییهێنان بە پلاتفۆرمی زیادکردنی ئەلیکترۆنی بۆ نێودەوڵەتی وگواستنەوەی پارە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤، لە ڕێگەی مامەڵەی ڕاستەوخۆ لە نێوان بانکەکانی مۆڵەتپێدراو لە عێراق و بانکە پەیوەندیدارە نێودەوڵەتییە پەسەندکراوەکان؛ بۆ بەدیهێنانی ئەم گۆڕانکارییە کە کۆمپانیا عێراقییەکان و عێراقییەکان بە سیستەمی ئابووری نێودەوڵەتییەوە دەبەستێتەوە.


    شکستی هەمیشەیی داعش


    سەرۆک وەزیران و بایدن سەرۆكی ئه‌مریكا باسیان لە پابەندبوونیان کرد بە عێراقێکی سەقامگیر و ئەمنییەوە، هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت هێزە ئەمنییەکانی عێراق بتوانن ودڵنیابن لەوەی کە داعش ناتوانێت جارێکی دیکە لە ناوخۆی عێراقدا کۆببێتەوە؛ بۆ هەڕەشەکردن لە گەلی عێراق و ناوچەکە، یان کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، لەوانەش ئەمریکا سەرۆک بایدن، باوەڕی خۆی دووپاتکردەوە کە عێراقێکی بەهێز کە توانای بەرگری لەخۆی هەبێت، گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە و بەهێزکردنی تواناکانی هێزە ئەمنییەکان لە سەرتاسەری عێراق بۆ دەستەبەرکردنی ئارامی خاک و خەڵکی عێراق.

    لە دیدارەکەدا هەردوو سەرۆک باسیان لە سەرکەوتنەکانی هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی کرد لە هەردوو وڵاتی عێراق و سوریا، نزیکەی دە ساڵ له‌دوای پێکهێنانی به‌رده‌مه‌وه‌، بەو پێیەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە کوردستانیشەوە ڕۆڵی یەکلاکەرەوەیان بینی لە شکستپێهێنانی داعش لەسەر زەوی و هەردوو سەرۆکیش ستایشی قوربانیدانەکانیان کرد کە لەلایەن ئەندامانی هێزە سەربازییەکانی عێراق و ئەمریکا و ته‌واوی وڵاتانەوە دروستکراوە، کە شانبەشانی یەکتر وەک هاوبەش لە کاتی هەڵمەتی مێژوویی دژی داعشدا خزمەتیان کردووە، هەروەها ئەو هاووڵاتییە مەدەنیانەی کە لەلایەن داعشەوە کوژراون، لەنێویاندا کۆمەڵکوژییەکانی کەمپی سپایكەر و چیای شه‌نگال و هیت، سەرۆک وەزیران جەختی لە هەوڵە نیشتمانییەکانی پێویست بۆ شکستپێهێنانی داعش کردەوە و کارنامەی ئەرێنی خۆی خسته‌روو بۆ بەردەوامبوون لە گەڕاندنەوەی بنیاتنانی عێراق و گەڕاندنەوەی پێگەكه‌ی وەک بزوێنەری سەقامگیری و گەشەکردن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورەدا.

    سەرۆک بایدن ئاماژەی بەوەدا کە شکستی هەمیشەیی داعش یارمەتیدەر دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی عێراق و ناوچەکە و جیهان لە داهاتوودا، ئەمەش ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر گەیشتن بە خواستەکانی گەلی عێراق بۆ گەشەپێدانی ئابووری و ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی و سەرکردایەتی عێراقیش ده‌توانێت ڕۆڵی زیاتر هه‌بێت لە ناوچەکەدا.

    هاوکاری ئەمنی دوولایەنەی هەمیشەیی

    سەرۆک وەزیران و سەرۆک بایدن، باسیان لە پەرەسەندنی سروشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش کرد لە ژێر ڕۆشنایی ئەو پێشکەوتنە بەرچاوانەی کە لە ماوەی دە ساڵدا بەدەست هاتوون، هەردوو سەرۆک پابەندبوونی خۆیان بە کارە بەردەوامەکانی لیژنەی باڵای سەربازی و ئەنجامەکانی دەربڕی ، و سێ گروپی کاری کە هەڵسەنگاندن بۆ بەردەوامی هەڕەشەکانی داعش دەکەن، و پێداویستییەکانی ئۆپەراسیۆنی و ژینگەیی و بەهێزکردنی تواناکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، و هەردوو سەرۆک دووپاتیان کردەوە کە پێداچوونەوە بەو فاکتەرانەدا دەکەن بۆ ئەوەی دیاری بکەن کەی و چۆنێتی نێودەوڵەتی ئەرکی هاوپەیمانی لە عێراق کۆتایی دێت، و بە شێوەیەکی ڕێکوپێک هەنگاو دەنێت بۆ هاوبەشی هەمیشەیی ئەمنی دوولایەنە، بەپێی دەستووری عێراق و ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا.

    هەردوو سەرۆک نیازی خۆیان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی دیالۆگی هاوکاری ئەمنی هاوبەش لە کۆتایی ئەمساڵدا پشتڕاستکردەوە. بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داهاتووی هاوبەشی ئەمنی دوولایەنە.


    هاوبەشی ستراتیژی و بەردەوام


    سەرۆک وەزیران و سەرۆک بایدن پابەندبوونیان بە هاوبەشی دوو قۆڵی بۆ بەرژەوەندی هەردوو وڵات دووپاتکردەوە، بڕیاریاندا هاوکارییەکان لە هەموو بوارەکاندا فراوانتر بکەن کە لەم کۆبوونەوەیەدا و لە کۆبوونەوەکانی لیژنەی باڵای هەماهەنگیدا تاوتووێ ده‌كرێن، کە سودانی خۆی  له‌گه‌ڵ وەزیری پلاندانانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی كرد له‌گه‌ڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، هەردوو سەرۆک نیازی خۆیان بۆ درێژەدان بە دیدگایەکی هاوبەش بۆ هاوبەشییەکی هەمەلایەنە و بەرهەمدار دووپاتکردەوە.