بەناوی خوای گەورە و میهرەبان هاوڵاتیان.. ئێوە روو لە بنكەكانی دەنگدان دەكەن بۆ ئەوەی بە دەنگەكانتان باشترین ئایندەی گەش بۆ عێراق هەڵبژێرن دوای ئەوەی رۆژانی تەنگانەمان تێپەڕاند، ساڵانی قورس و ناخۆشی تێپەڕین، ئابوری بەروە گەشانەوە دەچێت، نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە، وەبەرهێنان رومان تێدەكات، متمانەی جیهان پێمان زیاد دەكات، خێر و خۆشی روومان تێدەكات. لێرەدا تەئكید لەسەر ئازادی هاوڵاتیان دەكەینەوە لەهەڵبژاردندا بەبێ هیچ فشار و ترسێك. ئێمە دوای ئەوەی ئەمن و ئاسایشمان بەدیهێنا رێگە بە هیچ هەرەشەیەك بۆ سەر ئەمن و ئاسایشی هاوڵاتیان نادەین. پێتان دەڵێم گوێ بە دەنگۆی ترساندن و پارچەبوونی وڵات مەدەن، وڵاتمان یەكخستەوە و ناتوانن سەرلەنوێ هەرەشە لە یەكگرتوییمان بكەن. فەرمانمان بۆ هێزە ئەمنیە پاڵەوانكانمان دەركردووە پارێزگاری لە پرۆسەی دەنگدان و دەنگدەران و بنكەكانی بكەن و ئەوانیش توانای پارستنی ئێوەیان هەیە كە وڵاتیان پاراست و داعشیان لەناوبرد، داواشتان لێدەكەم هاوكاریان بن ئەوان لە ئێوەن و بۆ ئێوەن. بەشداری جدیتان لە هەڵبژاردن ئەو سەركەوتنانەی بەدەستتان هێناوە پتەوتر دەكات و دەبێتە هۆی رزگاركردنی وڵات لە سیستمی بەش بەشێنەی تایفی. هاوڵاتیان .. دڵنیاتان دەكەمەوە تیرۆر سەرباری هەوڵە چەپەڵەكانیان ناتوانن ئازارتان پێبگەیەنن دەزگا ئەمنیەكانی و ئیستخباراتیەكان راوەدویان دەنێن لە ناوەوەی عێراق و لەو دیو سنورەكان ژمارەیەكی زۆری سەركردەكانیان دەستگیركران و ژمارەیەكی زۆریشیان كوژران، رێگەیان پێنادەین سەرلەنوێ زیان بە عێراق بگەیەنن. بژی عێراق بە ئارامی و سەركەوتن و یەكگرتویی دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان 11 – ئایار - 2018