بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سهید موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدری، داوای هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی سعودیە کرد بۆ ئاوەدانکردنەوەی گۆڕی ئیمامەکانی بهقیع (درودی خوایان لەسەر بێت).
سهید سەدر لە تویتێکدا لەسەر پلاتفۆرمی “X” کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرتووه، راگهیاندووه" دوای ئەوەی كهبینیمان گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی شانشینی سعودیە كرا و ئەو کرانەوە گەورەیەی که تێیدا ڕوویدا و ڕەتکردنەوەی توندڕەوی لەبنهرهتدا و لەسەر دەستی شازادەی جێنشینی سعودیە، برا محهمهد بن ڕێزدار سەلمان، ئەمە بە دەرفەتێک دەزانم بۆ ئەوەی بیریان بخەمەوە کە گۆڕی ئیمامەکانی بهقیع ئاوەدان بکەنەوە، بە تایبەت کە ئێمە لە ساڵیادی ڕووخاندنیانداین لەسەر دەستی هەندێک لە توندڕەوەکان لەو کاتەدا.