واشنتۆن ـ INA
ئەمڕۆ دووشەممە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دووپاتی کردەوە کە هاوبەشی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراقدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان میحوهری و گرنگە.
بایدن لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لە کۆشکی سپی، و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کرد، راگهیاند" هاوبەشیی نێوان عێراق و ئەمریکا زۆر گرنگە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە هاوبەشیی ئێمە لەگەڵ عێراق بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان گرینگە.
بایدن سوپاس و پێزانینی خۆی بۆمحەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران دەربڕی بۆ بەهێزکردنی ئابووری عێراق و گەیشتن بە سەربەخۆیی وزە.
ههروهها ههر ئهمڕۆ محهمهد شیاع سودانی سهرۆك وهزیران لەپهیڤێكدا لە میانی دیدارەکەی لەگەڵ جۆزێف بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بهداواچوونی بۆ كرد، ڕایگەیاند " کارکردن بۆ گواستنەوە لە پەیوەندی سەربازییەوە بۆ هاوبەشییەکی تەواو لەگەڵ ئەمریکا دهكه دووپاتیكردهوه، ڕوونیشیکردەوە: “سەردانەکەمان بۆ واشنتۆن لە کاتێکی هەستیار و ناسکدا دێت، و گرنگی خۆی ههیه لەسهر مێژوویی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات”.
سودانی ڕایگەیاند: شەڕی داعش بنەمای هاوکاریی نێوان عێراق و ئەمریکا بوو، ئەو سەرکەوتنەش بەسەر داعشی تیرۆریستیدا گرنگە و بە قوربانیدانی عێراقییەکان و پاڵپشتی دۆستان بەدەست هاتووە، وجەختیشی لەوە کردەوە کە عێراق لە پرۆسەی چاکبوونەوەدایە و گهشهسهندن لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بهخۆیهوه دهبێنێت.
ههروهها سهرۆك وهزیران وتی: لە سەر بنەمای ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی تاوتوێی هاوبەشی بەردەوام دەکەین، وجەختیشیکردەوە لهپابەندبوونی حکومەت بە دەرئەنجامەکانی لیژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان عێراق و ئەمریکا.
سەرۆک وەزیران دووپاتی کردەوە: حکومەتەکەم جدییە لە جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە، بوونی منیش لە واشنتۆن هەڵگری خواستی پێشخستنی واقیعی عێراق و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە، وجەختیشی لەوە کردەوە کە عێراق پابەندە بە پرسگەلێکی جیاوازەوە، بەتایبەتی ئەوەی لەناوچهكه روودهدهن."
ڕوونیشی کردەوە كه ئێمە لەسەر بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی هاوڕاین، هەروەها هەر هێرشێک بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی بەتایبەتی منداڵان و ژنان ڕەتدەکەینەوە، ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە زۆر حەزمان لە وەستاندنی شەڕی وێرانکەری غەززەیە، هیوادارین هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان پابەند بن بەدان بهخۆداگرتنەوە.
سهرۆك وهزیران جەختی لەپێویستی ڕاگرتنی فراوانبوونی ململانێکان لە ناوچەکە کردەوە، لە هەمان کاتدا "پابەندبوونی حکومەتی عێراق بە پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان دووپاتکردەوە.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات