بهغدا-INA
ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان، جەبار ئەلکەنانی، ئەمڕۆ دووشەممە، پشتڕاستی کردەوە کە سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران بۆ واشنتۆن کاراکردنی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی وەک ئامانجێکی سەرەکی داناوە.
ئەلکینانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەو فایلە ئابوری و داراییانەی لە سەردانەکەی ئێستای محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران بۆ واشنتۆن بابەتی ڕێککەوتنی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە و حکومەتی عێراقیش وروژاندی دروشمی دیپلۆماسی بەرهەمدار و دیپلۆماسی هاوبەشی، هەروەها کاراکردنی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە، وەک پشتڕاستکردنەوەی ئەم ڕەوتە دێت کە لە ڕێککەوتنەکەدا فایلەکانی وزە و وەبەرهێنان و گواستنەوە هەیە کە دەتوانرێت لە کاتی سەردانەکەدا ڕێککەوتن لەسەر بکرێت”.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە کۆبوونەوەکانی لیژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان عێراق و ئەمریکا، پەیوەست بە کاراکردنی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی دەستیپێکرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکانی کارەکانی لیژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، پەیوەست بە کاراکردنی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی، دەستیان پێکرد و شاندەکەی عێراق بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان محەمەد تەمیم وشاندی ئهمریكا بهسهرۆكایهتی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن بوو.