سەرۆک وەزیران بۆ بایدن،: عێراق لە پرۆسەی بوژانەوە و گەشەسەندندایه‌ لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان

سیاسی
  • 15-04-2024, 20:00
  • +A -A

    واشنتۆن-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران کاركردن بۆ گواستنەوە لە پەیوەندی سەربازییەوە بۆ هاوبەشییەکی تەواو لەگەڵ ئەمریکا دووپاتکردەوە.
    سودانی لەپه‌یڤێكدا لە میانی دیدارەکەی لەگەڵ جۆزێف بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) به‌داواچوونی بۆ كرد، ڕایگەیاند " کارکردن بۆ گواستنەوە لە پەیوەندی سەربازییەوە بۆ هاوبەشییەکی تەواو لەگەڵ ئەمریکا ده‌كه دووپاتیكرده‌وه‌، ڕوونیشیکردەوە: “سەردانەکەمان بۆ واشنتۆن لە کاتێکی هەستیار و ناسکدا دێت، و گرنگی خۆی هه‌یه‌ لەسه‌ر مێژوویی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات”.
    سودانی ڕایگەیاند: شەڕی داعش بنەمای هاوکاریی نێوان عێراق و ئەمریکا بوو، ئەو سەرکەوتنەش بەسەر داعشی تیرۆریستیدا گرنگە و بە قوربانیدانی عێراقییەکان و پاڵپشتی دۆستان بەدەست هاتووە، وجەختیشی لەوە کردەوە کە عێراق لە پرۆسەی چاکبوونەوەدایە و گه‌شه‌سه‌ندن لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بێنێت.
    هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیران وتی: لە سەر بنەمای ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی تاوتوێی هاوبەشی بەردەوام دەکەین، وجەختیشیکردەوە له‌پابەندبوونی حکومەت بە دەرئەنجامەکانی لیژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان عێراق و ئەمریکا.
    سەرۆک وەزیران دووپاتی کردەوە: حکومەتەکەم جدییە لە جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە، بوونی منیش لە واشنتۆن هەڵگری خواستی پێشخستنی واقیعی عێراق و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە، وجەختیشی لەوە کردەوە کە عێراق پابەندە بە پرسگەلێکی جیاوازەوە، بەتایبەتی ئەوەی لەناوچه‌كه‌ رووده‌ده‌ن."
    ڕوونیشی کردەوە كه‌ ئێمە لەسەر بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی هاوڕاین، هەروەها هەر هێرشێک بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی بەتایبەتی منداڵان و ژنان ڕەتدەکەینەوە، ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە زۆر حەزمان لە وەستاندنی شەڕی وێرانکەری غەززەیە، هیوادارین هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان پابەند بن بەدان به‌خۆداگرتنەوە.
    سه‌رۆك وه‌زیران جەختی لەپێویستی ڕاگرتنی فراوانبوونی ململانێکان لە ناوچەکە کردەوە، لە هەمان کاتدا "پابەندبوونی حکومەتی عێراق بە پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان دووپاتکردەوە.