واشنتۆن-INA
ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەکانی لیژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان عێراق و ئەمریکا دەستیپێکرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نادووە، ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکانی کارەکانی لیژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، سەبارەت بە کاراکردنی ڕێککەوتنی چوارچێوە ستراتیژی دەستیان پێکرد و شاندی عێراق بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانان محەمەد تەمیم و شاندی ئەمەریکا بهسهرۆكایهتی وەزیری دەرەوە ئەنتۆنی بلینکن بوو.