چوارچێوەی هەماهەنگی: ئێمە پشتگیری تەواوی خۆمان بۆ سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ واشنتۆن دووپات دەکەینەوە

سیاسی
  • 15-04-2024, 19:44
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە چوارچێوەى هەماهەنگى پاڵپشتى تەواوى خۆى بۆ حکومەت و شاندى عێراقى بە سەرۆکایەتى محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیران لە واشنتۆن دووپاتکردەوە.
    بەیاننامەیەکي لەچوارچێوەی هەماهەنگی کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، وتێدا هاتووە" لە ژێر ڕۆشنایی ئەو تەحەددا سەختانەی ناوچەکە رووبه‌روو بویته‌وه‌، عێراق لە ژێر ڕۆشنایی هەوڵە یەکگرتووەکانی خەڵک و دەسەڵات و دامەزراوە پەیوەندیدارەکاندا سەقامگیرییەکی ڕوون بەخۆیەوە دەبینێت.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" كه‌عێراق بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوی لە بنیاتنانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییە بەهێزەکانە بۆ تەواوکردنی ستراتیژی گەشەپێدان بە چەسپاندنی ئەو پەیوەندییانە لەسەر بناغەیەکی تۆکمە کە پشت بە سەروەری تەواوی بڕیاری عێراق و بەرژەوەندی هاوبەش لەگەڵ وڵاتان دەبەستێت.
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا" سەردانەکەی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، هیوادارین پێشکەوتن لە پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمەریکا بەدەستبهێنێت، لەسەر ئاستی جیاجیا، بەتایبەتی وزە، وەبەرهێنان، ئابووری، و تەکنەلۆژیا.
    چوارچێوەکە دووپاتی کردەوە كه‌پشتیوانی تەواو بۆ حکومەت و شاندی عێراقی بە سەرۆکایەتی سودانی ده‌كه‌ن، و ئاواتەخوازی ڕۆڵی عێراقن بۆ گەیشتن بە ڕاگرتنی دەستدرێژییەکان بۆ سەر غەززە، ڕێگرتن لە فراوانبوونی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، و ئه‌م سەردانە ببێته‌ هۆكاری دامەزراندنی هاوبەشییەکی ستراتیژی دووقۆڵی بەردەوام لەگەڵ ئەمریکا، بەتایبەتی دوای کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، و ئامادەکاری بۆ دانانی خشتەی کشانەوە و خواستی عێراق بۆ بنیاتنانی پەیوەندی دووقۆڵی لەگەڵ لایەنە سەرەکییەکانی هاوپەیمانی، بەتایبەتی ئەمریکا، و بۆ ئەم پەیوەندییە لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و پاراستنی ئاسایش و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق بێت.