ڕۆمانسکی: چاوەڕێی دیدارێکی بەرهەمدارین لە نێوان سودانی و بایدن

سیاسی
  • 15-04-2024, 19:23
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، ئیلێنا ڕۆمانسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئاواتەخوازی دیدارێکی بەرهەمدارین لە نێوان محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
    ڕۆمانسکی لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه‌، ڕایگەیاند" وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، خۆشحاڵم کە پەیوەندیم بە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کردووە، لە میانەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ واشنتۆن دی سی، و ئاواته‌خوازین بۆ کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدار لەگەڵ سەرۆک بایدن بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکەمان، بە ئاماژە بەهاوبەشی هەمەلایەنەی ئەمریکا و عێراقیشی دا."