بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان، پشتڕاستی کردەوە کە حکومەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گرنگی بە چاکسازی ئابووری و دامەزراندنی هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی جیهان دەدات.
تەمیم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا کە لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا كهلە واشنتۆن سازکرا و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرت، ڕایگەیاند: هیوادارین لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا بڕیاری ئەرێنی بخەینەڕوو، جەختیشی لەوە کردەوە کە حکومەتی عێراق هۆشداری دەدات لەپەرەسەندنی فراوانتر و داوای دان بهخۆداگرتن دەکات.
تەمیم وتی" ئەمڕۆ ئێمە سەرنجمان لەسەر کەرتەکانی کشتوکاڵ وپیشەسازی و وەبەرهێنان و وزەیە، وحکومەتی عێراق کاردەکات بۆ فراوانکردنی هاوبەشییە ئابوورییەکانی.
لە درێژەی قسەکانیدا راگهیاند" حکومەتی عێراق کاردەکات بۆ فراوانکردنی هاوبەشییە نێودەوڵەتییەکانی و وەبەرهێنانی غاز، ڕوونیشیکردەوە عێراق لەگەڵ هاوبەشەکانی کاردەکات بۆ بهرهوپێش بردنی ئابوورییەکەی".