وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: سەردانی سودانی هەنگاوێکی گرنگە بۆ پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات

سیاسی
  • 15-04-2024, 18:06
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دووپاتیکردەوە کە سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران هەنگاوێکی گرنگە بۆ پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
     بلینکن لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ محەمەد عەلی تەمیم، وەزیری پلاندانان، كه‌ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه‌، ڕایگەیاند" سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران هەنگاوێکی گرنگە بۆ پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، ئاماژەی بەوەشکرد" دڵخۆشین بە پێشوازیکردن لە سەرۆک وەزیران و شاندی عێراق لە واشنتۆن. 

    ئاماژەی بەوەشکرد كه‌کەرتی وەبەرهێنانی ئەمریکی گرنگی بە عێراق دەدات وخۆشحاڵین کە دەبینین عێراق لە پرسەکانی ئابووری و وەبەرهێنان و وزەدا سەرکەوتوو دەبێت.
    هه‌روه‌ها راگه‌یاند" کەرتی تایبەتی ئەمریکی زۆر ئارەزووی دامەزراندنی پڕۆژە و وەبەرهێنانی شارەزایی لە عێراق دەکات، هەروەها لەڕێگەی کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆ و لیژنەی باڵای هەماهەنگی، کاردەکەین بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانمان، بەو پێیەی لیژنەکە دیدێکی درێژخایەنی هەیە بۆ هەماهەنگی و هاوکاری و دۆستایەتی و ئەو پەیوەندییە دۆستانەیە کە لە چوارچێوەی ستراتیژیدا ڕێککەوتن لەسەر کرا.