نێچیرڤان بارزانی: پاڵپشتی ته‌واوی سه‌ردانی سودانی بۆ ئه‌مریكا ده‌که‌ین

سیاسی
  • 15-04-2024, 15:18
  • +A -A

    به‌غدا-INA

    ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق دووپاتی کردەوە کە بە گەشبینییەوە چاوەڕوانی سەردانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکات.
    بارزانی، لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی “X” كه‌ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه‌، ڕایگەیاند: “هەرێمی کوردستان بە گەشبینییەوە چاوی لە سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ده‌كات.”
    ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: پاڵپشتی ته‌واوی ئه‌م سه‌ڕدانه ده‌که‌ین، ودڵنیاین كه‌به‌ڕژه‌وه‌ندی هه‌موو عێراقییه‌کان له‌وێ نوێنه‌ڕایه‌تی ده‌کرێت.
    هه‌روه‌ها وتی: هیوادارین کۆبوونەوەکان ئەرێنی و سەرکەوتوو بن و ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەرەو باشتر وبەرزتر بکەنەوە.