بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران پشتیوانی خۆی بۆ سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران بۆ ئەمریکا ڕاگەیاند و داوای پشتڕاستکردنەوەی تەواوكردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیش دهكات.
فهرمانگهی ڕاگەیاندنی ئەنجومەن لەراگهیهندراوێکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی نوێنەران و نوێنەرانی گەل بە متمانەیەکی زۆرەوە سەیری ئەو شاندە باڵایە عێراقییە دەکەن کە لەم ڕۆژانەدا بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران سەردانی ئەمەریکای كردووه.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەنجومەنی نوێنهران پاڵپشتی خۆی بۆ هەوڵەکانی حکومەت دووپاتدەکاتەوە کە هەوڵی بەدیهێنانی بەرژەوەندی و سەروەری و خۆشگوزەرانی خەڵک دەدات، وداوای لەشاندی عێراقی كردەوە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە چوارچێوە ستراتیژییەی کە ئەنجوومەنی نوێنەران ١٣ ساڵ لەمەوبەر دەنگیان لەسەر دا تهواو بكات، بەتایبەتی لە بوارەکانی گەشەپێدان و ئاڵوگۆڕی زانستی و وەبەرهێنان و وزە”.
ئەنجومەنەکە هیوای خۆی دەربڕی کە گەلی عێراق ئەنجامی ئەرێنی زیاتر ببینێت کەبهشێوهیهكی خێراتر ئاسایش و خۆشگوزەرانی زیاتر بکات".