بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران ڕایگەیاند، کار لەسەر توێژینەوەیەک دەکەن بۆ دامەزراندنی فهرمانگهیهك بۆ کاروباری تاراوگەییەکان لە کاتێکدا ئاماژەی بەوەدا کە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای تۆتال، خولی پێنجەم، و هەوڵە نیشتمانی عێراق ههیه بۆ ئهوهی بتوانێت خۆی بە غازی پێویست بۆ خۆی بهدهستبێنێت، جەختی لەوە کردەوە کە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و بەندەری فاو عێراقێکی نوێ دروست دەکەن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران ، لە ڕاگهیهندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگهیاند" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لەگەڵ رهوهندی عێراقی لە واشنتۆن و ویلایهتهكانی دیکەی ئەمریکا کۆبووەوە، لە پەراوێزی سەردانە فەرمییەکەی بۆ ویلایەتی یەکگرتووهكانی ئەمریکا."
ههروهها وتی" سەرۆک وەزیران شانازی و پێزانینی خۆی بۆ پێکهاتە عێراقییەکان لە ئەمریکا و باقی تهواوی دەربڕی، وجەختی لەوە کردەوە کە "عێراق بۆ هەموو عێراقییەکانە، و وڵات پێویستی بە شارەزایی و ئەزموون و دەرفەت و دەستپێشخەرییە لە کەسایەتییە عێراقییەکان لە ئەمریکا”.
ئاماژەی بەوەشکرد" کارکردن لەسەر توێژینەوەیەک بۆ دامەزراندنی فهرمانگهیهك بۆ کاروباری تاراوگە دهكهن، بەمەبەستی بەدەستهێنانی پەیوەندی کاریگەر لەگەڵ پێکهاتە عێراقییەکان لە جیهاندا، بەو پێیەی حکومەت بەدوای لێهاتوویی وشارهزایی دوور لهبهش بهشینه دەگەڕێت".
ئهوهشی خستهروو كهسەردانەکەمان بۆ ئەمریکا گرنگە بۆ ڕوونکردنەوەی دیدگاکەمان سەبارەت بە شێوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا و ئەمریکا ئیمتیازاتی بە عێراق بەخشی لە لێخۆشبوونی گومرگی، هەروەها یاداشتێک لەگەڵ دامەزراوە داراییەکان واژۆکرا بە بەهای 5 ملیار دۆلار، بهڵام ههر هەموویان کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیژیدا كراون چالاک نەکراون”.
ڕوونیشیکردەوە " كهعێراق ئەمڕۆ جیاوازە لەوەی ساڵی 2014 بوو، چونکە داعش چیتر مەترسی لەسەر عێراق دروست ناکات، ودەمانەوێت لەدوای سەرکەوتن بەسەر داعشدا، لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەنگاو بنێین بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، هاوشێوەی وڵاتانی ناوچەکە، لەوانەش پەیوەندییە ئەمنییەکان."
ئاماژەی بەوەشکرد" یەکەم کۆبوونەوەی دەستەی دامەزرێنەر کە لە ڕێککەوتنی چوارچێوەدا دیاری کراوە ئەنجام دەدرێت، و کۆبوونەوەی خولیی ئەم لیژنەیە دەبێت"، جەختیشی لەوە کردەوە کە عێراق ئەمڕۆ بوژانەوەیەکی بێ وێنە بهخۆیهوه دهبێنێت لهرووی سەقامگیری وئاسایش و گەشەسەندنی ڕاستەقینە، و خزمەتگوزاری بەرجەستە لە هەموو ناوچەکانی عێراق.
سەرۆکی ئهنجوومهنی وهزیران ڕایگەیاند، "یەکەمین هەنگاوی حکومەت چاکسازی بوو لە دامودەزگاکانی چاودێری، ڕێوشوێنەکانی ئێمە لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی پیشەیین نهوهكو تۆڵەسەندن بن، بەوپێیەی پارەیەکی زۆرمان بەدەستهێناوە و ئەوانەی داواکراون لە دۆسیەی گەندەڵیدا کە هەڵگری ناسنامهی جیاوازن، هەروەها بەشێک لەو کەسانی تۆمهتبارن بە ئارەزووی خۆیان خۆیان ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری کردووه.
ئاماژەی بەوەشکرد" ئیمزاکردنی گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانیای تۆتال، خولی پێنجەم، و هەوڵی نیشتیمانی وادەکات عێراق لە ماوەی 3-5 ساڵدا بتوانێت خۆبژێوی غاز بەدەستبهێنێت، ئەمە جگە لەوەی دەستبکات بە پڕۆژەکانی پەیوەست بە پاڵاوگەکان، و "2024 كۆتا ساڵ دهبێت بۆ هاوردەکردنی بهرههمه نەوتیهكان”.
سودانی راگهیاند" ئێران وڵاتێکی دراوسێیە کە ئێمە بەرژەوەندی هاوبەشمان لەگەڵدا هەیە، ئەمریکاش هاوپەیمانێکی ستراتیژییە و پەیوەندیمان لەگەڵیدا گرنگە، بەو پێیەی پەیوەندی لەگەڵ ئێران و ئەمریکادا سوودێکە بۆ عێراق، و دەتوانرێت بهكاربینهێرێت بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و ئەمەش لە هەموو قەیرانەکانی ناوچەکەدا ڕوویداوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، " گەنجینەی ئەمریکا تێبینییەکانی لەسەر کاری بانکەکان لە ساڵانی ڕابردوودا تۆمارکراوه نەک لە سەردەمی حکومەتی ئێستادا کە پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی پهیرهوی دهكات.
هێمای بۆ ئەوەش کرد" کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ چالاک کران، هەروەها کارگەی لهكاركهوتوو کاریان پێکراوه، وەک کارگەی بەرهەمهێنانی چهمهنتۆ و ئاسن و پۆڵا”، وجەختیشی کردەوە كهبنەمای پێشکەوتنی ئابووری بریتیه لهباوەڕبوون بە ڕۆڵی کەرتی تایبەت، كهئێستا حکومەتەوە پاڵپشتی دهكات.
ئاماژەی بەوەشکرد كهرێگای گەشەپێدان و پڕۆژەکانی بەندەری فاو عێراقێکی نوێ دروست دەکات، ورێگای گەشەپێدان کەمترین تێچووی و خێراترین پڕۆژەیە بۆ گواستنەوەی کاڵاکان، و یەکەم بنەماکانی لە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا لهكاتێكی نزیكدا واژۆ دەکرێن.