كه‌شناسی: هیچ ئاماژەیەک نییە كه‌ زریانی خۆڵ و تۆز كاریگه‌ری له‌سه‌ر بەغدا و پارێزگاکانی باشوور بكات

ناوخۆ
  • 15-04-2024, 10:00
  • +A -A

    به‌غدا-INA - محه‌مه‌د تالبی
    ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی پێشبینی کرد کەبه‌پێی نیشانه‌كان ئەو گەردەلوولەی خۆڵ ناوچەکانی باکور و ڕۆژئاوای وڵاتی گرتوته‌وه‌ هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر بەغدا و پارێزگاکانی باشوور کاریگەری نابێت.
    بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەسته‌ی کەشناسی، عامر ئەلجابری، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )ی ڕاگەیاند: هیچ ئاماژەیەک لە ڕاپۆرتەکانمان لە ئێستادا نییە سەبارەت بە هاتنی گه‌رده‌لووله‌ی خۆڵ بۆ بەغدا كه‌ لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و باکووری عێراق رووده‌دات”.

    هه‌روه‌ها وتی" ره‌وشه‌كه‌ له‌و ئاسته‌دا نییه‌ كه‌هۆشیاری بدرێت سه‌باره‌ت به‌و گه‌رده‌لووله‌ی خۆڵ وكاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر به‌غدا و پارێزگه‌كانی دیكه‌ی باشووری وڵات.
    ئاماژەی بەوەشکرد ئەو شتەی پێی دەوترێت جیاوازی گەرمی یان بارستە ساردەکان هەندێکجار کاریگەرییان لەسەر دروست دەبێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز، ئەمەش یەکێکە لە ئەنجامەکانی گۆڕانی کەشوهەوا".
    له‌دوانیوەڕۆی دوێنێ خۆڵبارین لە ناوچەکانی حه‌زه‌ر و تەلعەفەر و شه‌نگال و ڕەبیعە لە نەینەوا ده‌ستیپێكردووه‌، هاوکات ناوچەکانی قائیم و حەدیسه‌ی ئەنباریشی گرتووەتەوە.