سەرۆك وەزیران لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە تاوتوێ دەكات

سیاسی
  • 15-04-2024, 07:50
  • +A -A

    بەغدا - INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە پێشهاتەكانی ناوچەكەی تاوتوێ كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە"سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئێوارەی دوێنێ یەكشەممە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان ئال سعود تاوتوێی پێشهاتەكانی بارودۆخی ئاسایشی ناوچەكە و كاردانەوە گشتییەكانی كرد لەسەر سەقامگیری هەرێمی و نێودەوڵەتی".
    لە راگەیندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكرد، "كە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا و گفتوگۆی هاوبەش بەڕێوەچوو سەبارەت بە ڕێگاكانی خۆ بەدوورگرتن لە فراوانبوونی ململانێكان و هەوڵەكان بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی پەرەسەندنی ناكۆكییەكان، هەردوولا ڕێككەوتن لەسەر گرنگی گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ ڕێگریكردن لە خراپتربوونی دۆخەكە و پێویستی ڕاگرتنی هێرشەكانی دژ بە گەلی فەلەستینمان لە غەزە".