سەید حەکیم و شێخ خەزعەلی جەخت دەکەنەوەسەر پشتیوانیکردنی حکومەت لە بەرنامەی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان

سیاسی
  • 15-04-2024, 08:49
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی سەید عەماڕحەکیم و ئەمینداری گشتی عەسایبی ئەهلی هەق شێخ قەیس خەزعەلی جەختیان کردەوەسەر پشتیوانیکردنی حکومەت لە بەرنامەی خزمەتگوزاری و گەشەپێداندا.
    سەید حەکیم لەبەیاننامەیەکدا کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا وتی لەنووسینگەکەی خۆماندا پێشوازیمان کرد لە شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسایبی ئەهلی هەق و پیرۆزباییمان لەیەک کرد بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوەو هەروەها باسیشمان کرد لە پێشهاتە سیاسیەکانی عێڕاق وناوچەکە.
    وتیشی جەختمان کردەوەسەر پشتیوانیکردنی حکومەت لە ڕەوشی خزمەتگوزاری و گەشەداندا،  پشتیوانی خۆشمان دووپاتکردەوە بۆ دانووستانەکانی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان دژبەداعش ، داواشمان دووبارەکردەوەبۆ نوێنەرانی پێکهاتەی سوننە بۆ هەڵبژاردنی پاڵێوراوێک بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان .
    سەیدحەکیم وتیشی  داوامان کرد کە پارێزگاری لەو سەقامگیریە بکرێت کەلەئارادایە لەسەرئاستەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەمنی وجەختیشمان کردەوەسەر بەرپرسیارێتی هەمووان بۆ بەردەوامیدان لەسەرئەم بارودۆخە سەقامگیرە، هەروەها داواشمان نوێکردەوەبۆ ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە و بەهاناوەچونی فەلەستینیەکان و ئاوەدانکردنەوەی شارەکەو بەرپرسیارێتیشمان خستە ئەستۆی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەو برسیکردن و کۆمەڵکوژیەی  دژبە گەلی فەلەستین ئەنجام دەدرێت.