عەوادی: كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیران لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا بیروڕا لەسەر ژمارەیەك دۆسیە ئاڵوگۆڕ دەكرێت

سیاسی
  • 14-04-2024, 22:09
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە باسم عەوادی وتەبێژی حكومەت پشتڕاستی كردەوە كە سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ واشنتۆن ئامانجی كاراكردنی چوارچێوەی هاوكارییە كە لە ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیدا هاتووە، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیران لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەكات لەسەر ژمارەیەك دۆسیە دەكرێـ.
    عەوادی بە عێراقی نیوزی ڕاگەیاند و دوای ئەوەش ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی وت: سەردانەكەی ئێستای محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ واشنتۆن یەكێكە لە سەردانە گرنگەكانی مێژووی پەیوەندییەكانی عێراق و ئەمریكا، و ئامانجی چالاككردنیەتی چوارچێوەی هاوكاری لە هەموو بوارەكاندا، و بڕگەیەكی زۆر لە ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیدا هەیە كە بە شێوەیەكی دروست لە دوای واژۆكردنی ڕێككەوتنەكە لە ساڵی 2008ەوە جێبەجێ نەكراون.
    ئاماژەی بەوەشدا : پەیوەندییەكانی پێشوو سنووردار بوون بە لایەنی ئەمنی و سەربازییەوە، ئێستاش هەوڵێك هەیە بۆ بەدیهێنانی بازدانێك لە كوالیتی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئامانجی سەردانەكە كاراكردنی ڕێككەوتنی چوارچێوە ستراتیژییە لەگەڵ لایەنی سیاسی، ئابووری، وەبەرهێنانەكانی، بانكی، وزە، كەشوهەوا، و ئەو شتانەی كە دەمێننەوە كە دەتوانین وەبەرهێنانیان بكەین بۆ فراوانكردنی چوارچێوەی هاوكارییەكان.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : دۆسیەی سیاسی دەتوانێت دەروازەیەك بێت بۆ هاوكاریكردن لەبەر ڕۆشنایی ئەو دۆخە سەقامگیرییەی كە عێراق لە ئێستادا ئەزموونی دەكات، ڕۆڵی كاریگەرانەی لە ناوچەكەدا كە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ فراوانتر دەبێت، هەروەها بوونی گەشەپێدان و پڕۆژە كە عێراق هەیەتی و شایەتحاڵی هەموو ئەمانە دەتوانن لە ڕۆڵی عێراقدا ڕەنگ بدەنەوە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: كە ئەمریكا وڵاتێكی پێشكەوتووی زانستی و تەكنەلۆجیایە و خاوەنی ئەو تەكنەلۆجیایانەیە كە ڕەنگە لە وڵاتانی دیكەدا بەردەست نەبن، هەروەها لە بەرژەوەندی ئێمەیە وەك عێراقییەكان وەبەرهێنان لە تواناكانی كۆمپانیا ئەمریكیەكان بكەین لە پاڵپشتیكردنی وەبەرهێنان و گەشەپێدان لە عێراقدا .
    عەوادی هێمای بۆ ئەوە كرد: كە كۆبوونەوەكەی داهاتووی سەرۆك وەزیران لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا پەیامی گرنگ لەخۆدەگرێت كە لەسەر ژمارەیەك دۆسیە ئاڵوگۆڕ دەكرێن، بەو پێیەی هەریەكەیان دیدگایان هەیە، هەروەها زۆربەی ئەو دۆسیانەی كە دەكرا وروژێنرێن لەڕێگەی لیژنە لاوەكییەكانەوە ڕێككەوتنیان لەسەر بكرایە كەپێشبینی سەردانەكەیان كردووە یان لە دەوروبەریدا هەماهەنگ كراون،پێموانییە هیچ بڕین و پارچە بوونی گەورە هەبێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: گرنگ ئەوەیە كە ئایا بەرەو پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە دەڕۆین یان نا. ئەمریكا بە شێوەیەكی واقیعی دەیەوێت بەرەو پەیوەندییە دووقۆڵییە هەمەلایەنەتر و فراوانترەكان هەنگاو بنێین و ئەم خواستەش لە عێراقیشدا هەیە.
    سەبارەت بە دۆسیەی ئابووری و وەبەرهێنان، عەوادی وتی : سەقامگیری عێراق و ئەو گەرەنتیانەی حكومەتی عێراق لەڕێگەی وەزارەت و دامەزراوەكانیەوە دابینی دەكات، فاكتەرێكی گرنگە كە هانی وەبەرهێنەران دەدات كە پەرۆشی فاكتەرەكانی ئاسایش و سەقامگیری و ئیمكانی ئابورین، هەروەها ئەو دەوڵەتەی كەچاوی لەراكێشانی وەبەرهێنانە،ئەركێ سەقامگیری و دابینكردنی ئاسایش وزامنی گرێبەستە چاوەڕوانكراوەكان و چۆنیەتی جێبەجێكردنیان هەیە و نەوبوونی كێشە لەعێراق بۆ وەربەرهێ،ەران و كۆمپانیاكان بۆ ئەنجامدانی كارەكانیان بە شێوەیەكی دروست وو یەكێك لە گرنگترین بڕگەكانی سەردانەكە پشتڕاستكردنەوەی ئامادەیی عێراقە بۆ دابینكردنی كەشێكی سەقامگیر كە هاندەری وەبەرهێنان بێت.
    جەختیشی كردەوە كە لایەنی ئەمریكی گرنگ نییە كە عێراق بەرژەوەندییەكی گەورەی هەبێت لە وەبەرهێنان و پاڵپشتیكردنی كەرتەكانی پیشەسازی، كشتوكاڵ، پەروەردە، و وەبەرهێنان لە بواری تەكنەلۆجیا بۆ پاڵپشتیكردنی پڕۆژەكان، لەوانە پڕۆژەكانی وزە.