كەشوهەوا: هیچ ئاماژەیەك نییە كە بەغدا و پارێزگاكانی باشوور كاریگەری ئەو زریانە خۆڵبارینەی لەسەر بێت

ناوخۆ
  • 14-04-2024, 20:34
  • +A -A

    بەغدا - INA- محەمەد تاڵبی
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی پێشبینی كرد كە بەغدا و پارێزگاكانی باشوور كاریگەری ئەو زریانە خۆڵبارینە ناگرێتەوە كە ناوچەكانی باكور و ڕۆژئاوای وڵاتی گرتۆتەوە، بەپێی پێوەرەكانی ئێستا.
    بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی كەشناسی عامر جابری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: هیچ ئاماژەیەك لە ڕاپۆرتەكانمان لە ئێستادا نییە سەبارەت بە هاتنی زریانی خۆڵباراین بۆ بەغدا،لە ئێستادا  لە ناوچەكانی ڕۆژئاوا و باكووری عێراق روودەدات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هیچ هۆشدارییەك لەئێستادا نیە كە بەغدا یان هەر یەك لەپارێزگاكانی باشوور بگرێتەوە،هەروەها هەر گۆڕانكارییەكی كەش وهەوا هەبێت سەبارەت بە زریانی خۆڵبارین،دواتر راپۆرتێك بڵاودەكەینەوە سەبارەت بەو پارێزگا وناوچانەی زریانی خۆڵبارین دەیگرێتەوە لەرێگای بەشی پێشبینی كەش وهەوا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو شتەی پێی دەوترێت جیاوازی گەرمی یان بارستە ساردەكان هەندێكجار كاریگەرییان لەسەر دروست دەبێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خۆڵبارین، ئەمەش یەكێكە لە ئەنجامەكانی گۆڕانی كەشوهەوا.
    دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆڵبارین لە ناوچەكانی حەزەڕ، تەلعەفەر، شنگال، و ڕەبیعە لە نەینەوا بەرزبووەتەوە، هاوكات ناوچەكانی قائیم و حەدیسەی ئەنباریش گرتووەتەوە.